ئیلیزابێت کادی ستانتۆن

ئیلیزابێت کادی ستانتۆن (بە زمانی ئینگلیزی: Elizabeth Cady Stanton؛ لە دایکبووی ١٢ی تشریننی دووەمی ١٨١٥ - مردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژن بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکاننی ئەمریکا، ئەو بە سەرکردەی بزووتنەوەی مافەکانی ژنان دادەنرێت لە ناوەڕاست و کۆتایی ساڵانی ١٨٠٠. لە ساڵی ١٨٤٨، ئەو فشکاری سەرەکی بوو بۆ داننان بە ڕێککەوتننامەی سێنیکا فالز، کە یەکەم ڕێککەوتنامە بوو لەسەر مافەکانی ژنان.[١] ئەو لە چارەسەر و پرسە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش ڕۆڵی ھەبوو بەتایبەت لە پرسی بەندایەتی.[٢]

ئیلیزابێت کادی ستانتۆن
بە ئینگلیزی: Elizabeth Cady Stanton
لەدایکبوون١٢ی تشرینی دووەمی ١٨١٥
Johnstown، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢(١٩٠٢-١٠-٢٦) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
شوێنی ناشتنWoodlawn Cemetery
باوکDaniel Cady
دایکMargaret Livingston
ھاوسەرHenry Brewster Stanton
منداڵTheodore Stanton، Harriot Eaton Stanton Blatch
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەنووسەر، ئەکتەر، women's rights activist، abolitionist
بواری کارabolitionism، فێمینیزم
پۆستەکانسەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)
پەروەردەEmma Willard School
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریtranscendentalism، فێمینیزم، abolitionism
خەڵاتەکانNational Women's Hall of Fame
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

لە ساڵی ١٨٥١، لەگەڵ سوزان بی ئەنتۆنی بەیەکەوە ھەنگاویان نا بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی گەشەپێدانی مافەکانی ژنان، ئەوان بەیەکەوە بۆ چەندی دەیە کاریان کرد لەڕێی بڵاوکردنەوەی کتێب و وتارەکانیان. لە ماوەی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا، یەکێتیی ژنانی دڵسۆزی نەتەوەییان دامەزراند کە لەدژی کۆیلایەتی چالاکییان ھەبوو. ئەوان لە ساڵی ١٨٦٨، ڕۆژنامەیەکیشیان بەناوی شۆڕشەکە (The Revolution) بڵاودەکردەوە.[٣]

ئیلیزابێت لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک کتێبی نووسی لەوانە مێژووی مافی دەنگدانی ژنان (History of Woman Suffrage) لە شەش بەرگدا لە نێوان ساڵانی ١٨٨١ بۆ ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە، کتێبی ژنانی ئینجیل (The Woman's Bible)، ھەروەھا کتێبێکیش لەسەر بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی ھەشتا ساڵ و زیاتر (Eighty Years & More).

ئیلیزابێت کادی ستانتۆن لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٤]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان