ئینسایکڵۆپیدیای گینس

تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: Guinness World Records)، سەرەتا ناسراو بە کتێبی تۆمارەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of Records لە ١٩٥٥ تا ٢٠٠٠ و بە کتێبی تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of World Records) لە چاپەکانی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کتێبێکی سەرچاوەیییە کە ساڵانە بڵاودەکرێتەوە، کە تۆمارە جیھانییەکانی ھەردوو دەستکەوتە مرۆیییەکان و شوێنەکانی سروشتی جیھان پێڕست دەکات. کتێبەکە بیرۆکەی سێر ھیو بیڤەرە، و بە ھاوبەشی لەلایەن برا دووانەکانی نۆریس و ڕۆس مەکویرتەر لە ئابی ١٩٥٤ لە شەقامی فلیت، لەندەن دامەزراوە.

Guinness World Records
پەڕگە:Guinness World Records logo.svg
دەستکاریکەرکرەیگ گلێندەی[١]
وڵاتشانشینی یەکگرتوو[٢]
زمانئینگلیزی، ئازەربایجانی، ئایسلەندی، ئەڵمانی، ئیتالی، ئیسپانی، ئیستۆنی، بولگاری، پرتوگالی، پۆڵەندی، تامیل، تورکی، چیکی، چینی، دانمارکی، ڕۆمانی، ڕووسی، ژاپۆنی، سلۆڤاکی، سویدی، سۆلڤیبی، عەرەبی، عیبری، فارسی، فلیپینی، فیجی، فینلەندی، فەڕەنسی، کرواتی، کۆری، لاتڤی، لیتوانی، نۆرویژی، ھەنگاری، ھۆڵەندی
بابەتتۆمارە جیھانییەکان
چەشنسەرچاوە
بڵاوکەرەوەگروپی جیم پاتیسن
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
٢٧ی ئابی ١٩٥٥ – ئێستا
جۆری کتێب
  • کتێب
  • تەلەڤیزیۆن

کتێبەکە خۆی تۆمارێک ھەڵدەگرێت، کە پڕفرۆشترین کتێبی مافدارە لە مێژوودا.[٣] بەپێی چاپی ٢٠١٩، ئێستا ٦٤ەم ساڵی بڵاڤۆکەکەیە، لە ١٠٠ وڵات و بە ٢٣ زمان بڵاوکراوەتەوە، و زیاتر لە ٥٣٬٠٠٠ تۆمار لە بنکەدراوەکەیدا ھەڵدەگرێت. زنجیرە نێودەوڵەتییەکە لە چاپ زیاتر ڕۆیشتووە و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی و مۆزەخانەی بۆ دروستکراوە. ناوبانگی کۆمەڵەکە بووەتە ھۆی ئەوەی تۆمارە جیھانییەکانی گینس ببێتە گەورەترین دەستەی نێودەوڵەتیی کەتەلۆگکردن و پشتڕاستکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری تۆمارە جیھانییەکان.[٤][٥][٦]

هەژمارێک لە ڕیکوردەکان: گەورەترین ڕایەخی دەسچن لە جیهاندا، گەورەترین فیشقەی نەوت لە مێژوودا، گەورەترین دەڤ.[٧]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان