ئێس پی ئێس ئێس

ئێس پی ئێس ئێس ستاتیستیکس کۆمەڵە نەرمەکاڵایەکی ئامارییە کە لەلایەن IBM پەرەی پێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی داتا ، شیکاری پێشکەوتوو، شیکاری فرەگۆڕاو، زیرەکی بازرگانی و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری. ماوەیەکی زۆرە لەلایەن SPSS Inc. بەرهەم هێنراوە، لەلایەن IBM لە ساڵی ٢٠٠٩ کڕدرا. وەشانی ئەو نەرمەکاڵایە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بڵاوکراوەتەوە ناوی مارکەی IBM SPSS Statistics یان لەسەرە.

SPSS
پەرەپێدەر(ان)Norman H. Nie, Dale H. Bent, C. Hadlai Hull
یەکەم وەشان١٩٦٨؛ ٥٦ ساڵ لەمەوپێش (١٩٦٨)
وەشانی جێگیر29 / ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ ٢٠ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-٠٩-13)[١]
سیستەمی بەکارخەریWindows (x86-64), macOS (x86-64), Linux (x86-64, ppc64le, IBM Z)[٢]
سەکۆی پێژمێریجاڤا
قەبارە~1.2 GB
جۆرStatistical analysis
Numerical analysis
مۆڵەتنامەTrialware or SaaS
وێبگەwww.ibm.com/products/spss-statistics

ناوی نەرمەکاڵاکە لە سەرەتادا واتە پاکێجی ئاماری بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان ( SPSS[٣] کە ڕەنگدانەوەی بازاڕی ئەو سەردەمە بوو، پاشان دواتر گۆڕدرا بۆ چارەسەری بەرهەم و خزمەتگوزاری ئاماری.[٤][٥]

تێڕوانینێکی گشتی

ئێس پی ئێس ئێس بەرنامەیەکی بەکارهێنراوی بەرفراوانە بۆ شیکاری ئاماری لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا.[٦] هەروەها لەلایەن توێژەرانی بازاڕ، توێژەرانی تەندروستی، کۆمپانیاکانی ڕاپرسی، حکوومەت، توێژەرانی پەروەردە، ڕێکخراوەکانی بازاڕکردن، داتا کۆکەرەوەکان، [٧] و کەسانی دیکەش بەکاردەهێنرێت. دەستنووسی ڕەسەنی SPSS (Nie, Bent & Hull, 1970) [٨] وەک یەکێک لە "کاریگەرترین کتێبەکانی کۆمەڵناسی" وەسف کراوە بەهۆی ئەوەی ڕێگە بە توێژەرانی ئاسایی دەدات شیکاری ئاماری خۆیان بکەن. [٩] جگە لە شیکاری ئاماری، بەڕێوەبردنی داتا (هەڵبژاردنی کەیس، دووبارە داڕشتنی فایل و دروستکردنی داتا وەرگیراوەکان) و بەڵگەنامەکردنی داتا (فەرهەنگی مێتاداتا لە فایلە داتاکاندا هەڵدەگیرێت) تایبەتمەندیەکانی نەرمەکاڵای بنەڕەتین.

لۆگۆی SPSS کە پێش گۆڕینی ناوی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ بەکارهاتووە.

وەشانی و مێژووی خاوەندارێتی

  • SPSS 1 - ١٩٦٨
  • SPSS 2 - ١٩٨٨
  • SPSS 5 - ١٩٩٣
  • SPSS 6.1 - ١٩٩٥
  • SPSS 7.5 - ١٩٩٧
  • SPSS 8 - ١٩٩٨
  • SPSS 9 - ١٩٩٩
  • SPSS 10 - ١٩٩٩
  • SPSS 11 - ٢٠٠٢
  • SPSS 12 - ٢٠٠٤
  • SPSS 13 - ٢٠٠٥
  • SPSS 14 - ٢٠٠٦
  • SPSS 15 - ٢٠٠٦
  • SPSS 16 - ٢٠٠٧
  • SPSS 17 - ٢٠٠٨
  • PASW 17 - ٢٠٠٩
  • PASW 18 - ٢٠٠٩
  • SPSS 19 - ٢٠١٠
  • SPSS 20 - ٢٠١١
  • SPSS 21 - ٢٠١٢
  • SPSS 22 - ٢٠١٣
  • SPSS 23 - ٢٠١٥
  • SPSS 24 - ٢٠١٦، ئازار [١٠]
  • SPSS 25 - ٢٠١٧، تەمموز [١١]
  • SPSS 26 - ٢٠١٨
  • SPSS 27 - ٢٠١٩، حوزەیرانی [١٢] (و 27.0.1 لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠[١٣] )
  • SPSS 28 - ٢٠٢١، ئایار [١٤]
  • SPSS 29 - ٢٠٢٢، ئەیلول [١٥]

سەرچاوەکان