ئێڵن دی جێنرس
ئێلن لی دێ جێنرس (لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨) کۆمیدیکارێکی ئەمریکی، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی، خانمەکتەر، نووسەر، بەرھەمھێنەرە، لە ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ بەشداری لە کۆمیدیای سیتکەمی ئێلن دا کردووە؛ و پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنییە لەوەتەی ٢٠٠٣وە بەناوی بەرنامەی ئێلن دێ جێنرس (The Ellen Degeneres Show).
ئێڵن دی جێنرس | |
---|---|
لەدایکبوون | Metairie، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ellen Lee DeGeneres |
باوک | Elliott Everett DeGeneres Jr. |
دایک | Betty DeGeneres |
خوشک و برا | Vance DeGeneres |
ھاوسەر | پۆرشا دێ ڕۆسی |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Anne Heche، Alexandra Hedison |
خزمەکان | Thomas Fairfax |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | entertainment industry، فیلم، humorous prose literature |
پەروەردە | Atlanta High School، Grace King High School، Bishop Manogue High School، University of New Orleans |
دانیشتووی | نیوئۆرلەنس، ئەتلانتا، Beverly Hills |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٨ |
شێوازی ژیان | vegetarianism |
ڕەنگی چاو | شین |
ڕەنگی قژ | blond hair |
باری تەندرووستی | کۆڤید-١٩ |
ئارەزووی سێکسی | لێزبیەن |
شاکارەکان | The Ellen DeGeneres Show، Ellen، Finding Nemo، Finding Dory |
چەشن | ئۆپێرا، تیز، کۆمیدیای ڕەش، anti-humor، deadpan |
کۆمپانیای تۆمارکردن | eleveneleven |
کارتێکراوە لەلایەن | وودی ئاڵن، Steve Martin، لوسیال باڵ، Carol Burnett |
ڕووداوە بەرچاوەکان | خۆئاشکراکردن، ھاوسەرگیری |
پاڵێوراوە بۆ | Grammy Award for Best Comedy Album |
وێبگە | https://www.ellentube.com |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | culture of the United States، popular culture، human sexuality، ھەواڵەکان |
Notable role | Dorys |
پێڕست | list of awards and nominations received by Ellen DeGeneres |
لەوەتەی دەیەی ١٩٨٠ لە ژمارەیەک فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیدا دەستی بە کارکردن کردووە لە بەشدارییەکانی لە دوو زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ و بەشداریکردنی لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی ئێلن لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢، لە چوارەم وەرزی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئێلن لە ١٩٩٧، خۆی وەک لێزبیەن ئاشکرا دەکات، و لە ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی پۆرتیا دێ ڕۆسی دەکات.
ئێلن بۆ بەشدارییەکانی و کارەکانی براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئێمی، ئێمی پڕایم تایم، و نووسەری چوار کتێبە و خاوەنی کۆمپانیای خۆیەتی، وەک کۆمپانیای بەرھەمھێنەری (Eleveneleven) و (A very good production) ھەروەھا خاوەنی براندێکی ستایلی ماڵەوەیە کە تیشک دەخاتە سەر کۆکراوە و کەلوپەلەکانی ماڵەوە، مناڵان، و ئاژەڵی ماڵەوە.[١] ئێلن براوەی سی خەڵاتی ئێمی، و بیست خەڵاتی ھەڵبژاردەی خەڵک (People's Choice)[٢] و چەندین خەڵاتی تریش لە ٢٠١٦ وەرگری مەدالیای سەرۆکایەتی بۆ ئازادی بوو.[٣] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ خەڵاتی کاڕۆل بەرنێت و گۆلدن گلۆب دەبێت بۆ کارەکانی لە تەلەڤیزیۆن ئەمەش دەیکات بە یەکەم وەرگری خەڵاتی کار بەرنێت لەدوای ناولێنان و دامەزرانی خەڵاتەکە[تێبینی ١][٤]
تێبینییەکان
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ellen DeGeneres»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢.