ئەندازیاریی شارستانی
ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات. بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام.
ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە:
مێژووی ئەندازیاریی شارستانی
بۆ یەکەم جار مرۆڤ لە تێپەڕین لە ژیانی کۆچەرییەوە بۆ ژیانی نیشتەجێیی دەستی کرد بە دروستکردنی ماڵی بەردینە و قوڕینە. ئەم قۆناغە لە ماوەی چوارھەزار تا دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح لە میسری کۆن و مێزۆپۆتامیادا ڕووی دا. واتە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵگەی نیشتەجێی سەرەتایی پێک ھاتن. جگە لە دروستکردنی خانوو و گوند و شار، مرۆڤ ئەندازیاریی شارستانیی بۆ لێخوڕینی کەشتییەکان بەکار ھێنا.[١]