ئەپڵ تی ڤی

ئەپڵ تی ڤی (بە ئینگلیزی: Apple TV)یەکێکە لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و ئامرازێکە کە ڕێگەت پێدەدات لە ڕێگەی کۆمپیوتەری ماکینتۆش یان کۆمپیوتەرەوە بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن تۆماربکەیت و پەخش بکەیت.[١] ھەرچییەک لە ئایتونزدا ھەبێت، لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوەتدا ھەیەتی.[٢] ئەپڵ تیڤی ئامێرێکە کە بە ئاسانی دەتبەستێتەوە بە سیستەمی ئایتونزەوە، و دەتوانیت بە ئاسانی ڤیدیۆ، وێنە، پۆدکاست (پۆد لە وشەی ئایپۆدەوە وەرگیراوە، و ئەو وێنانەی کە قەبارەی ئایپۆدن و لەگەڵ ئایپاددا دەگونجێن پێیان دەوترێت پۆدکاست، و ئەمڕۆ وشەی پۆدکاست وەک زاراوەیەک بەکاردێت) و دەتوانیت فیلمەکانی خۆت لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوە پیشان بدە.[٣][٤] ئەپڵ تی ڤی توانای وای فای ھەیە و ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگە، و تایبەتمەندییەکی تر ئەوەیە کە دەتوانرێت بە خێرایی لەگەڵ ئایتونزەکەتدا ھاوتا بکرێت لە ڕێگەی ھەر ئامێرێکی ماک یان کۆمپیوتەر لە ماڵەوە لە ڕێگەی وای فای ٨٠٢٫١١. ئەپڵ تی ڤی بە ٢ جۆر پێشکەش دەکرێت کە بریتین لە ٤٠ گێگابایت و ١٦٠ گێگابایت.[٥] بەکارھێنانی پرۆسێسەری ئەپڵ تایبەتمەندییەکی دیکەیە. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم ئامێرە لە ڕێگەی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت (وەک تەلەڤیزیۆن). ڕکابەرەکانی ئەم ئامێرە بریتین لە گووگڵ کرۆمکاست و ئەمازۆن فایەر تی ڤی.[٦]

ئەپڵ تی ڤی
لقیset-top box، streaming media receiver
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
دروستکەرئەپڵ
پەرەپێدەرئەپڵ
وێبگەhttps://www.apple.com/tv/
کۆڕبەندی فەرمیhttps://discussions.apple.com/community/appletv
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/apple-tv

سەرچاوەکان