ئەکانتۆسایت
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
لە پڕۆژەکانی تر
ئەکانتۆسایت جۆرێک خڕۆکەی سوورە کە تووشی گۆڕانکاری بووە و هەندێک پواز (زائیدە) لە دەمارەخانەکەی دەر هاتووە و شکڵی وەکوو خڕۆکەیەکی پڕ لە دڕک لێ هاتووە.[١][٢] وشەی ئەکانتۆسایت لە زمانی یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە؛ ئەم وشە لە دوو بەشی "ئەکانتۆس" بە واتای "دڕک" و "سایتۆس" بە واتای "خانە" پێک هاتووە. ئەکانتۆسایت دەتوانێت نیشانەیەک بێت لە تووشبوون بە نەخۆشی جەرگ یان خوێن، چەندین نەخۆشی تریش هەن کە دەتوانن هۆی ئەم حاڵەتە بن.[٣]