تیمۆری ڕۆژھەڵات لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

تیمۆری ڕۆژھەڵات یەکێک بوو لە ولاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ.[١] ٣ وەرزشوان (٢ پیاو، ١ خانم) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان کرد لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە. لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵۆمپیادە لە ٢٤تەممووزی ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ دواخرا.[٢]ئەمە پێنجەم بەشداربووی تیمۆری ڕۆژھەڵات بوو لە ئۆڵۆمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ٢٠٠٤. لەم ئۆڵۆمپیادە وەرزشوانانی تیمۆری ڕۆژھەلات نەیانتوانی ھیچ مەدالیایەک بۆ ولاتەکەیان بەدەست بھێنن.[٣]

تیمۆری ڕۆژھەڵات لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
وڵاتتیمۆری ڕۆژھەڵات
بەشێک لە زنجیرەیتیمۆری ڕۆژھەڵات لە ئۆڵۆمپیاد
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
Flag bearerImelda Ximenes Belo

سەرچاوەکان