ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ٢٠٢٠ (خولی ٣٢ ئۆڵۆمپیاد) لە ٧ ئەیلوولی ٢٠١٣ لە شاری مێوانکرای بوێنس ئایریسی ئەرجەنتین ڕاگەیاندرا کە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە شاری تۆکیۆ دەکرێ پاشی ململانێیەکی زۆر لەگەڵ شارەکانی ئەستەنبوڵ و مەدرید لە پێشبرکێکە دەرچوو،[١] ھەروەھا دوورگەکانی فارۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشیدا بەژداری ئۆڵۆمپیاد دەکا بەڵام لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند کە ئۆڵۆمپیادەکە بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانی سارس کۆڤید ٢ دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی یاریزانان و بەژداربوو و ئامادەبوان. ئەمەش یەکەم ئۆڵمپیادە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسک دوابخرێت دوای ئەوەی ھەردوو ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠–١٩٤٤ بەھۆی جەنگی دووەمی جیھان ئەنجام نەدران، لەگەڵ ئەوەش ناوی ئۆڵمپیادە ھەر وەک خۆی مایەوە، لە پێناو بەبازارکردن و ڕیکلامە بازرگاینەکان.[٢] یارییەکان بەزۆری بە بێ ئامادەبوونی ھاندەر بەڕێوەچوو بەھۆی بەردەوامی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. لە ھەمان کاتدا بڕیاردرا یارییەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە نێوان ٢٤ی ئاب بۆ ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دوای ١٦ ڕۆژ دوای کۆتایی ئۆڵمپیاد بەڕێوەبچێت.[٣] ئەمە دووەم ئۆڵمپیادە کە ولاتی ژاپۆن میوانداری کرد دوای ئەوەی ساڵی ١٩٦٤ بۆیەکەم جار میواندار کرد.[٤] لەم پاڵەوانییەتدا چەندین یاری نوێ بۆ ئۆڵمپیاد زیاد کران لەوانە باسکەی ٣x٣، ھەروەھا BMX کە شێوەیەکە لە نمایش بە پایسکیل قەبارە بچووک ئەنجام دەدرێت زیاکردکران ھەروەھا لێژنەی ئۆڵمپی نێودەولەتی ڕێگای بە ولاتی خانەخویدا کە چەند وەرزشیچکی دیکە زیاد بکاتە لەوانە، کاراتێ، سۆتبۆڵ، بەسیبۆڵ، سکیتبۆرد لەگەڵ چەند یارییەکی دیکەدا.[٥] ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانی زۆرتین مەدالیا بەدەست بھێنت بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا لە ناویان ٣٩ مەدالیای زێر، ولاتی چین پلەی دووەمی بەدەست ھێنا بە ٨٨ مەدالیا (٣٨) مەدالیای زێر؛ و ژاپۆن ولاتی خانەخوێ بە کۆکردنەوەی ٥٨ مەدالیا (٢٧)زێر پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا، بەریتانیای گەورە لە پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی ٦٥ مەدالیای جۆراوجۆر (٢٢ مەدالیای زێر) جێگیر بوو. ھەریەکە لە ولاتی قەتەر، فلیپین، بەرموودا بۆیەکەم جار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیای زێریان بەدەست ھێنا،[٦][٧][٨] ھەروەھا بورکینافاسۆ، سان مارینۆ، تورکمانستان بۆیەکەمجار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیایان بەدەست ھێنا.[٩][١٠][١١]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXII. Olympiad | |
بەشێکە لە | 2020 Summer Olympics and Paralympics |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | United by Emotion، Unuiĝinta per emocio، United by Emotion |
وڵات | ژاپۆن |
جێ | تۆکیۆ |
یاریگا | Japan National Stadium |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ |
ژمارەی چاپ | 32 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٨ی ئابی ٢٠٢١ |
ڕێکخەر | Tokyo Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games |
Officially opened by | ناروھیتۆ |
Oath made by | Ryota Yamagata، Kasumi Ishikawa، Kosei Inoue، Reika Utsugi |
Torch lit by | Naomi Osaka |
بەختدار | Miraitowa and Someity |
یاریی کۆتاییی | 2020 Summer Olympics closing ceremony |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/tokyo-2020، https://olympics.com/ru/olympic-games/tokyo-2020 |
ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێ
کاندیدکردنی شارەکان
چەندین شار ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بەڵام لە ناویاندا تەنھا سێ شار وەک کاندیدی سەرەکی ھەڵبژێردران بۆ کێبڕکێکردن لەسەر مافی میوانداری کردنی ئۆڵمپادەکە لە وانە تۆکیۆ و ئە ستەنبوڵ و مەدرید ھەروەھا ھەردوو شاری پێشکەوتوو باکو (ئازەربایجان) و دەوحە (قەتەر) نەیانتوانی ڕەزامەندی پێویست بەدسەت بھێنن بۆ چوونە ناو کێبڕکێکەوە. ھەروەھا ئۆفەری شاری ڕۆما وەلانرا و ئەویش نەی توانی دەنگی پێویست بەدەست بھێنێت
پێشکەشکردنی داواکاری
ڕۆژی ١٦ ی ئایاری ٢٠١١ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی خشتەی کاتی بۆ دیاریکردنی شوێنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندو پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ شوێنی یاریی ئۆڵۆمپی ٢٠٢٠ ی دەست پێکرد. دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری لە ١ ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا دەستنیشانکرا، (IOC) لە دوو ڕۆژی دواتردا ڕای گەیاند کە لە شەش شارەوە ئۆفەری وەرگرتن مافی میوانداریکردنی پالاوانێتییەکەیان بەدسەت گەیشتووە کە ئەوانیش: باکو، دەوحە، ئەستەمبوڵ، مەدرید، ڕۆما و تۆکیۆ. لە ٢٣ ی ئایاری ٢٠١٢ بە فەرمی ڕاگەیەنرا: ئەستەمبوڵ و مەدرید و تۆکیۆ. دەچنە ناو پێشبڕکێی میوانداریکردن
دەنگدان
لیژنەی نێودەوڵەتی (IOC) لە ٧ ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ١٢٥ ەمین دانیشتنی IOC لە شاری بوێنس ئایرس لە ئەرجەنتین دەنگی دا بە ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠، بە بەکارھێنانی سیستەمێکی دەنگدان تەواوکەر. لە سەرەتادا ھیچ کام لە شارە کاندید کراوەکان نەیانتوانی لە خولی یەکەمدا زیاتر لە ٥٠ ٪ ی دەنگەکان بەدەست بھێنن؛ لە خولی دەنگدانی دووەم کێبرکێکە لە نێوان مەدرید و ئەستەمبوڵ بوو دوای ئەوەی لە خوللی یەکەم دەنگی پێویستیان نەھێنا لەم خولەدا مەدرید بەھۆی کەمی دەنگ لە کێبڕکێکە دوورخرایەوە. لە خولی سێیەم پێشبڕکێکە لە نێوان نێوان تۆکیۆ و ئەستەنبوڵ بوو. تۆکیۆ ٦٠ دەنگ لە بەرامبەر ٣٦ دەنگ بۆ ئەستەمبۆڵ بوو. بەم شێوەیە شاری تۆکیۆی ولاتی ژاپۆن مافی مێوانداری کردنی ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بەدەست ھێنا.
شار | وڵات | خولی ١ | خولی ٢ | خولی ٣ |
---|---|---|---|---|
تۆکیۆ | ژاپۆن | ٤٢ | — | ٦٠ |
ئەستەمبوڵ | تورکیا | ٢٦ | ٤٩ | ٣٦ |
مەدرید | ئیسپانیا | ٢٦ | ٤٥ | — |
دواخستن
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر وەرزشوانان و ئامادەبوانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادەکە بەرزبووەوە. ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ جەختیان کردەوە کە ئەوان چاودێری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر ئامادەکارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و ھەروەھا کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە. لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و ڕێکخرانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی پالاوانێتییەکە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا تاوتوێی کێشەوگرفتەکانیان کرد کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو کرد. چونکە پێشتر ڕاگەیەندرا کە دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کۆتایی مانگی دوانزدەی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەست نابێت. بەو ھۆکارە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند کە ئۆڵۆمپیادەکە بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانی سارس کۆڤید ٢ دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی یاریزانان و بەژداربوو و ئامادەبوان. لە سالی ٢٠٢١ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕاگەیەند یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی فەرمی دەست پێدەکەن ڕۆژی یەکەم بە مەراسیمی کردنەوە بۆ ماوەی ٤ سەعات دەست پێ دەکات.
وڵاتە بەشدار بووەکان
خشتەی ڕۆژمێری یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
OC | ئاھەنگی کردنەوە | ● | بەردەوامی ڕکابەری | 1 | دابەشکردنی مەدالیاکان | CC | ئاھەنگی داخستن |
کۆی ئۆلۆمپیاد
ئۆڵۆمپیادەکە بە ٥ یاری سەرەکی دەستپێدەکا:
ھەروەھا ١٥ پێشبرکێی نوێ
- پێشبرکێی ڕاکردنی خێرا
- پێشبرکێی مەلەوان
- پێشبرکێی تۆپی سەبەتە
- پێشبرکێی تێنیسی سەرمێز
- ھەروەھا پێشبرکێکانی جودۆ و پایسکل سوار
تەنھا یەک دەوڵەتی نوێ لەو ئۆڵۆمپیاتە ھەیە ئەویش وڵاتی
تێبینییەکان
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرکییەکان
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/>
tag was found