تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو

.

کارگەی ئۆتۆمۆبیلی بی ئێم دەبلیوو «BMW» بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتی پیشەسازی لە لایپزیگ، ئەڵمانیا

تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو (بە ئینگلیزی: High tech) بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای بەردەست مرۆڤ دادەنرێت کە دەکرێت بە ئاڵۆزترین یان نوێترین تەکنەلۆژیا لە بازاڕدا پێناسە بکرێت. بە واتایەکی تر، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو تەکنەلۆژیایەکی بەردەستی مرۆڤ لە ئەمڕۆدایە کە لە بەرزترین پلەی پێشکەوتندایە.[١][٢]

ھیچ پێوەرێکی تایبەت نییە بۆ ناساندنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، چونکە بە تێپەڕبوونی کات، تەکنەلۆژیای ڕۆژ ئەگۆردرێ. بۆ نمونە، بەرھەمەکانی ساڵی ١٩٦٠، ئەگەریش ئەمڕۆ وەک تەکنەلۆژیای ئاست نزم چاویان لێ نەکرێت، بەلایەنی کەمەوە زۆر کۆنن. ئەم تێڕوانینە بووە ھۆی ئەوەی کە سێکتەرەکانی بازاڕکردن ھەموو بەرھەمە نوێیەکانیان کە دەچێتە بازاڕەوە، وەک تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بناسێنن. پێچەوانەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، تەکنەلۆژیای نزم یان دواکەوتووە کە ئاماژە بە تەکنەلۆژیای سادە، زۆرجار نەریتی یان میکانیکی دەکات. کاتێک تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کۆن دەبێت، ئەوە دەبێتە تەکنەلۆژیای نزم، بۆ نموونە چرای بۆشایی.[٣][٤]

ھەروەھا ببینە

  • ئەلەکترۆنیک
  • پیشەسازی ئەلکترۆنی
  • پیشەسازی فۆتۆن
  • تەکنۆلۆژیای ناوکی
  • تەکنەلۆژیای کوانتۆم
  • تەکنەلۆژیای ناوەند – ھەندێک جار بەکاردێت وەک تەکنەلۆژیای ناوەندی لە نێوان تەکنەلۆژیای نزم و پێشکەوتوو
  • دیزاینی پیشەسازی
  • پێڕستی تەکنەلۆژیای دەرکەوتن
  • پیشەسازی نیمچە گەیەنەر
  • تەکنەلۆژیای گەورە
  • نوێکاری

سەرچاوەکان