جۆدی فاستر
جۆدی فاستر (لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢) خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە.[١][٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، و سێ جاریش خەڵاتی بافتا، وەک دەرھێنەریش، جارێک پاڵێوراو کراوە بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
جۆدی فاستر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jodie Foster | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | Alicia Christian Foster |
باوک | Lucius Fisher Foster |
دایک | Brandy Almond |
خوشک و برا | Buddy Foster، Connie Foster |
ھاوسەر | Alexandra Hedison |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | زانکۆی یەیڵ، کۆلێژی یەل، Lycée Français de Los Angeles، The Center for Early Education، Grace Hopper College |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٨ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئارەزووی سێکسی | لێزبیەن |
فیلمۆگرافی | Jodie Foster filmography |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت |
Advertises | Coppertone |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
فاستر لە سەرەتای تەمەنی منداڵییەوە ھاتە ناو بواری نواندنەوە، یەکەم دەرکەوتنیشی لە تەمەنی سێ ساڵیدا بوو،[٣] کاتێک لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئەمریکی (Mayberry R.F.D.) دەرکەوت. لە کۆتایییەکانی شەستەکان و سەرەتا حەفتاکانی سەددەی بیستەم، فاستر لە چەند بەرھەمێکی دیکە لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان بەشداریکرد. پاشان لە ساڵی ١٩٧٢، لە یەکەم فیلمیدا بەناوی ناپیۆنن و سەمەنتا، لە بەرھەمھێنانی دیزنی دەرکەوت. دوای ساڵێک، واتە لە ساڵی ١٩٧٣، لە فیلمی میوزیکاڵی تۆم سوێر دەرکەوت. پاشان لە ساڵی ١٩٧٤، لە فیلمێکی کۆمێدی-درامی دەرھێنەر ماڕتن سکۆڕسێزی بەناوی ئالیس چیتر لێرە ناژی بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٧٦، کاتێک لە فیلمی شوفێری تاکسی لە دەرھێنانی سکۆڕسێزی بەشداریکرد، سەرکەوتنن و ناوبانگی فاستر زیاتر بڵاوبوویەوە، لەم فیلمەدا فاستر ڕۆڵی منداڵێکی لەشفرۆشی گێڕا،[٤] کە بەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت.
جۆدی لە ساڵی ١٩٨٨، بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Accused دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری ساڵ پێدرا. دوای سێ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩١، بە دەرکەوتنی لە فیلمی بێدەنگی بەرخەکان (The Silence of the Lambs) بۆ دووەمینجار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری ساڵ پێدرا.[٥]