جۆرج مایکل
جۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو (٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) ناسراوە بە جۆرج مایکڵ گۆرانیبێژ و گۆرانینووس و تۆمارکەری دەنگی بەناوبانگی وڵاتی ئینگلتەرا و جیھان بوو.ناوبانگێکی زۆۆری بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بەدەست ھێناوە و ھاوکات لەشەوی کریسمسدا کۆچی دوایی کردووە.جۆرج بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بووە خاوەن ھەوادارێکی زۆۆر کە تەنانەت ھەندێکجار نازناوی گۆرانیێژی کریسمسیان لێنابوو و لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات لەکاتی کریسمسدا پڕفرۆشترین گۆرانی بووە.لە تەواوی ژیانیدا توانیویەتی زیاد لە ١٠ ملیۆن کاسێت لەگۆرانییەکانی بفرۆشێت.
جۆرج مایکڵ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | جۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو |
لەدایکبووی | ڕۆژهەڵاتی فینچلی باکووری لەندەن، ئینگلتەرا | ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣
مردووی | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦[١][٢] جۆرجینگ ئۆن تاماس,ئۆکسفۆردشایر, ئینگلتەرا[٣] | (٥٣ ساڵ ژیاوە)
چەشنەکان |
|
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ گۆرانینووس بەرھەمھێنی دەنگی |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨١–٢٠١٦ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | georgemichael |
کارە ھونەرییەکان
یەکەم ئانگی خۆی مایکل لەنزیک ئەو قوتابخانەیە ئەنجامداوە کە پێشتر لێی خوێندبوو کە تێیدا چەند سەد کەسێک ئامادەی ئاھەنگەکە بوون.لەو ڕۆژەوە تاکو کۆتا ئاھەنگی گشتیان نە ئاھەنگی زۆۆر سەرکەوت و دانراوون و لەگشتیان ناوبانگێکی نوێی بەدەست ھێناوە.یەکەم دەستپێکی گۆرانی وتنی لەگەڵ گۆرانی بێژی ھاوڕێی ئەندرێ ڕیچڵی بووە. لە ساڵی ١٩٨١ تاکو ١٩٨٦ بەردەوام بوون.لەدرێژایی ٣٠ ساڵی تەمەنیدا ٥ ئەلبوومی نێو ستۆدیۆ و ٣٨ گۆرانی جۆری کلیپ و ٤٠ گۆرانی بەشێوەی تاک وتوەتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەناوبانگ گۆرانی وتوە وەک ھونەرمەندان (ڕیھام فڕانکلین، ئاڵتن جۆنز، ماری جێپڵێی، مۆتیا(.
خەڵاتەکان
جۆرج خاوەن کۆمەڵێک خەڵاتە ئەوانیش٣ خەڵاتی برێد٢ خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاوی بەریتانیا.٤ خەڵاتی ئێم تی ڤی٤ خەڵاتی ئیڤڵ نۆڤێڵۆ٣ خەڵاتی ئەمەریکان میوزیک٨ جار کاندیدکراو بۆ خەڵاتی گرامی کە توانیویەتی ٢ جار بیباتەوە.
سەرچاوەکان
ویکیپیدیای ئینگلیزی.