جۆنی سینس


ستیڤن ووڵف (بە ئینگلیزی: Steven Wolfe ; لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨)، بە ناوی جۆنی سینس (Johnny Sins) ناسراوە ئەکتەر و دەرهێنەر و یووتیوبەر و ئەکتەرێکی پۆرنۆگرافی ئەمریکییە. ئەو بەردەوام لە نێو بەناوبانگترین گەڕانەکانی پۆڕنۆگرافی پیاودایە و بە سەرە تاشراو و جەستە ماسولکەیی و چاوە شینەکانی ناسراوە.[١][٢][٣][٤]خەڵاتی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی کارەکانییەوە، لەوانە سێ پاڵێوراوی خەڵاتی AVN بۆ باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵ و هەروەها چەندین پاڵێوراوی.[٥][٦]هەروەها بووەتە بابەتی زۆرێک لە میمەکان، بەھۆی رۆڵ بینی لە فیلمە پۆڕنۆگرافیەکان.[٧]

چۆنی سینس

جۆنی سینس لە ٢٠٠٧
لەدایکبوون
ستیڤن ووڵف

(١٩٧٨-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
پیتسبورگ, پێنسیلڤانیا,  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
پەروەردەزانکۆی ئیندیانا لە پێنسیلڤانیا
پیشە
  • ئەکتەری پۆرنۆگرافی
  • دەرھێنەر
  • یووتیوبەر
  • کەسایەتی میدیایی
چالاکبوون٢٠٠٦–تاکوو ئێستا
باڵا٦ پێ ٠ ئینچ
ھاوسەرکیسا سینس (sep. ٢٠١٩)
زانیاریی یووتیووب
کەناڵەکانSinsTV
ساڵانی چالاکی٢٠١٧–تاکوو ئێستا
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان٢.١ ملیۆن
کۆی گشتیی ڤیوەکان١٠٩.١ ملیۆن
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٩
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٩

نوێ کراوەتەوە: ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
وێبگەsinslife.com

سەرەتای ژیان

سینس لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە شاری پیتسبورگ لەدایکبووە،[٨] لەکاتی گەورەبوونیدا خۆی بە "کەسێکی زۆر شەرمن" وەسف کردووە.[٩] دوای دەرچوونی لە زانکۆی ئیندیانا لە پێنسیلڤانیا، دەستی کرد بە کارکردن لە بواری بیناسازیدا. کاتێک تەمەنی لە دەوروبەری ٢٤ ساڵ بوو، تێبینی ئەوەی کرد قژی تووشی سەرڕووتاندن بووە،[١٠] لەو کاتەوە سەری تاشیووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا وازی لە کارەکەی ھێنا و ڕووی لە لۆس ئانجلەس کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی کار بکات لە پیشەسازی فیلمی پۆرنۆگرافیدا.

سەرچاوەکان