حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان

سیاسەتوان و دیپلۆماتکاری ئێران
(لە حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیانەوە ڕەوانە کراوە)

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان (بە فارسی: حسین امیرعبداللهیان‎؛ ٢٣ی نیسانی ١٩٦٤ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤) سیاسەتوان، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بوو.[١] ئەو لە ساڵی ٢٠٢١ ھەتا کاتی مردنی بەھۆی ڕووداوێکی ئاسمانی لە ٢٠٢٤، وەک وەزیری کاروباری دەرەوە لەسەر کار بوو.[٢][٣]

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان
حسین امیرعبداللهیان
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان لە ساڵی ٢٠٢٣
وەزیری کاروباری دەرەوە
لە پۆستدا بووە
٢٥ی ئابی ٢٠٢١ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤
سەرۆک کۆمارئیبراھیم ڕەئیسی
پێشینەمحەممەدجەواد زەریف
پاشینەعەلی باقری کەنی (کاتی)
باڵیۆزی ئێران لە بەحرەین
لە پۆستدا بووە
٢١ی ئابی ٢٠٠٧ – ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
سەرۆک کۆمارمەحموود ئەحمەدینەژاد
پێشینەمحەممەد فەرازمەند
پاشینەمەھدی ئاقاجەعفەری
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٤-٢٣) ٢٣ی نیسانی ١٩٦٤
دامغان، پارێزگای سمنان، ئێران
مردن١٩ی ئایاری ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠٥-١٩) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
نزیکی وەرزەقان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، ئێران
خوێندن لەقوتابخانەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (بھ)
زانکۆی تاران (مھ، پی ئێچ دی)

ئەمیرعەبدوڵڵاھیان پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٦ جێگری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقا بوو.[١]ناوبراو یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بووە، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێودەوڵەتی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی لە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی تا سەرۆکایەتی محەممەدباقر قالیباف بوو[٤][٥][٦] لە سەردەمی وەزارەتی عەلیئەکبەر ساڵحی وەک جێگری وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا و لە سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتەکەی محەممەدجەواد زەریف لە پۆستەکەیدا مایەوە.[٧] دوای دەست لەکار کێشانەوەی ناڕاستەوخۆی زەریف، ناوی حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە وەک یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی وەزیری دەرەوە بڵاو کرایەوە، کە نزیک بوو لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوکاتی ئێران.[٨]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان