خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨-٢٠٠٩

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ٥٤هەمین خولی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەکانی ئەورووپا بوو .یاری کۆتایی لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٩ لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا کە لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و مانچستەر یونایتد ئەنجامدرا .[١]ئەوە هەشتەمین جار بوو یاری کۆتایی جامی ئەوروپا لە ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت و چوارەمجارە لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوەدەچێت .[٢] هەر زوو یانەی بارسێلۆنا لە رێگای ساموێل ئیتۆ لە خوولەکی ١٠ گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.پاشان لە خوولەکی ٧٠ لیۆنێل مێسی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەم ئەنجامە بارسیلۆنا نازناوەکەی بەرزکردەوە.بەمەش بۆ یەکەمجار هەرسێ نازناوی لە لالیگا و جامی شا و چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.[٣] [٤] [٥]لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٦]


سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی