ساموێل ئیتۆ

ساموێل ئیتۆ (گۆکردنی فەڕەنسی: [samɥɛl eto fis] ; لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٨١)یاریزانی پێشوو و سەرۆکی ئێستای یەکێتی تۆپی پێی کامێرونییە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە. لە سەرەتای تەمەنیدا، ئیتۆ لەلایەن شارەزایانەوە وەک یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان سەیر دەکرا،[١] و وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە ئەفریقییەکان دادەنرێت،[٢] چوارجار لە ساڵانی ٢٠٠٣، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ وەک باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دیاریکراوە.[٣]

ساموێل ئیتۆ
ساموێل ئیتۆ ٢٠١١
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواوساموێل ئیتۆ فیلس
ڕێکەوتی لەدایکبوون١٠ی ئازاری ١٩٨١
شوێنی لەدایکبووندووالا،  کامیروون
باڵا١٫٨٠ م
جێگای یاریکردنھێرشبەر (گۆڵکەر)
زانیاریی یانە
یانەی ئێستاکارگێڕی تۆپی پێ
ژمارەی یانە٩
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٦–١٩٩٧ڕیاڵ مەدرید
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
١٩٩٧–٢٠٠٠ڕیاڵ مەدرید٣(٠)
١٩٩٧–١٩٩٨← لێگانێس (خواستن)٢٨(٣)
١٩٩٩ئیسپانیۆل (خواستن)٠(٠)
٢٠٠٠مایۆرکا (خواستن)١٣(٦)
٢٠٠٠–٢٠٠٤مایۆرکا١٢٠(٤٨)
٢٠٠٤–٢٠٠٩بارسێلۆنا١٤٤(١٠٨)
٢٠٠٩–٢٠١١ئینتەر میلان٦٧(٣٣)
٢٠١١–٢٠١٣ئانژی ماکاچچکاڵا٥٣(٢٥)
٢٠١٣–٢٠١٤چێڵسی٢١(٩)
٢٠١٤–٢٠١٥ئێڤەرتۆن١٤(٣)
٢٠١٥سامپدۆریا١٨(٢)
٢٠١٥–٢٠١٨ئەنتالیاسپۆر٧٦(٤٤)
٢٠١٨کۆنیاسپۆر١٣(٦)
٢٠١٨–٢٠١٩قەتەر١٧(٦)
سەرجەم٥٨٧(٢٩٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٠کامیروون خوار تەمەن ٢٣٦(١)
١٩٩٧–٢٠١٤کامیروون١١٨(٥٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

ئیتۆ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ڕووی لە ڕیال مەدرید کرد. بەھۆی کێبڕکێ لە پێگەی خۆی لەگەڵ یاریزانە بەئەزموونەکانی زیاتر، چەندین یاری بە خواستن ئەنجامدا، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٠ گرێبەست لەگەڵ ڕیال مایۆرکا واژوو بکات کە ٧٠ گۆڵی تۆمارکرد. ئاستە بەرزەکەی وای کرد لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات و لە پێنج وەرزدا ١٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ھەروەھا بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاریی یاریزانێکی ئەفریقی لە لالیگادا.[٤] سێجار بردنەوەی لالیگا بوو، ئەندامێکی سەرەکی ھێرشبەری بەرشەلۆنە بوو، شانبەشانی ڕۆناڵدینھۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لەگەڵ ئیتۆ لە یاری کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەھا بەشێک بوو لە سێ پێشەوەی لیۆنێل مێسی و تیێری ھێنری کە لە ساڵی ٢٠٠٩ یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بردەوە، ئیتۆ جارێکی تر گۆڵی لە یاری کۆتاییدا تۆمارکرد. بووە دووەم یاریزان لە مێژوودا کە لە دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆمار بکات.[٥] لە یانەی بەرشەلۆنە، ئیتۆ لە ساڵی ٢٠٠٥ پلەی سێیەمی بەدەستھێنا بۆ باشترین یاریزانی جیھان و دووجار ناوی لە ڕیزبەندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی پیشەگەران تۆمارکرا، لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦. ئیتۆ وەک یاریزانێکی ھەڵبژاردەی کامیروون بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی کە میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٠ بەدەستھێنا. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٢ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستھێناوە. ئیتۆ بەشداری لە چوار جامی جیھانی و شەش جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کردووە. پێشەنگی گۆڵکاری مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە، بە ١٨ گۆڵ، ھەروەھا پێشەنگی گۆڵکاری کامیروون و سێیەم یاریزانە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، بە تۆمارکردنی ٥٦گۆڵ لە ١١٨یاریدا.[٦] ئیتۆ لە مانگی ئابی ٢٠١٤ وازھێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان