یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٩

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٩ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٩ لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا ئەنجامدرا. بۆ دیاریکردنی براوەی وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و یانەی مانچستەر یونایتدی بوو. هەر زوو یانەی بارسێلۆنا لە رێگای ساموێل ئیتۆ لە خوولەکی ١٠ گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.پاشان لە خوولەکی ٧٠ لیۆنێل مێسی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەم ئەنجامە بارسیلۆنا نازناوەکەی بەرزکردەوە.بەمەش بۆ یەکەمجار هەرسێ نازناوی لە لالیگا و جامی شا و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت. [١] [٢]

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٩
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨-٢٠٠٩
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
جێیاریگای ئۆڵمپیکو
پاشکۆیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٠
کاتی ڕوودان٢٧ی ئایاری ٢٠٠٩
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا، یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد
براوەیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
Statistical leaderچاڤی ھێرناندێز
ناوبژیوانMassimo Busacca

ئەمە سێیەم سەرکەوتنی بارسێلۆنا بوو لەم پاڵەوانێتییەدا، دوای ١٧ ساڵ لە بردنەوەی جامی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٢ . [٣] مانچستەر یونایتد وەک پاڵەوانی بەرگریکاری ڕکابەرییەکان هاتە نێو یارییەکەوە، یەکەم پاڵەوانی بەرگریکار بوو لە دوای یۆڤانتۆس لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە بگاتە یاری کۆتایی. ئەوە پێنجەمین ساڵ بوو لەسەریەک کە یاری کۆتایی لانیکەم یەک یانەی ئینگلیزی بەشداری تێدا بکات. [٤] یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ پێشتر میوانداری سێ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی میوانداری کردبوو، لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٨٤ و ١٩٩٦ . [٥]

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی