خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠٢٠
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٩–٢٠ وەرزی ٦٥ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، وەرزی ٢٨ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. یاری کۆتاییدا لە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە یاریگای ئیستادیۆ دالوز لە شاری لیسبۆن لە پورتوگال لە نێوان پاریس سان جێرمان فەرەنسی و یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی ئەنجامدرا.[١]یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی بردەوە[٢][٣]و بایرن شەشەمین نازناوی جامی ئەورووپا و دووەم سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنا و بووە دووەم یانەی ئەورووپی کە دوو جار سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنابێت.[٤][٥][٦] بووە یەکەم براوەی جامی ئەورووپا کە لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا سەرجەم یارییەکانی بباتەوە. بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩، پاڵەوانێتییەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ڕاگیرا و لە مانگی ئابدا دەستیپێکردەوە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە لە ١٢ تا ٢٣ی ئاب ئەنجامدرا.[٧] بە ڕەچاوکردنی ناساندنی پێش ھەڵمەتەکەی، سیستەمی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) لە قۆناغی پلەی ئۆفەوە بەکاردەھێنرا.[٨] ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی یاریزانی بایەرن میونشن بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٩]
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠٢٠ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
ناو بە زمانی فەرمی | 2019–20 UEFA Champions League |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 65 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ |
سەردەم | 2019-2020 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | بایەرن میونخ |
Statistical leader | ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی |
League level below | 2019–20 UEFA Europa League |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2020 |