خۆپیشاندانەکانی ئێران (٢٠١٩–٢٠٢٠)

خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئێران کۆمەڵێک لە خۆپیشاندان و دەربڕێنی ناڕەزایی لەلایەن خەڵکی ئێران بوو کە بەھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین دەستیپێکرد[١١][١٢][١٣] و خۆپیشاندەران خوازیاری لەناوچوونی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری ئەو وڵاتە، عەلی خامنەیی بوون.[١٤][١٥] خۆپیشاندانەکان سەرەتا وەک کۆبوونەوەی ئاشتیخوازی لە ١٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند سەعات بە ٢١ شار بڵاوبۆوە، لەبەرئەوەی کە فیلمەکانی خۆپیشاندانەکان لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە.[١٦][١٧][١٨][١٩][٢٠] ئەو خۆپیشاندانانە دواتر بوونە گەورەترین نائارامیی دژەدەوڵەتی لە مێژووی ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.[٢١][٢٢][٢٣]

خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئێران
خۆپیشاندەران لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ڕۆژ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ - ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠
شوێن
لە ٢٩ پارێزگا، زیاتر لە ١٠٤ شار و ٧١٩ شوێن لە ئێران[١]
میتۆدخۆپیشاندان، شۆڕش، مانگرتن، ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیل لەسەر شەقام.
بەشداری حیزبەکان

خۆپیشاندانەکی بە گرانی کردنی بەنزین، دۆزی خرانی ئابووریی خەڵک


ئۆپووزسیۆنی کۆماری ئێران
ئێران کۆماری ئیسلامیی ئێران
دەزگا و خۆپیشاندەرانی سەر بە حکوومەت[٢][٣]
کەسە دیارەکان
بێ شێوازی ڕابەریکراو
ژمارە
٢٠٠،٠٠٠[٤][٥]
زیانە گیانییەکان
٧٣١ بانک و ١٤٠ ناوەندی حکوومی سووتێندران[١٠]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان