دیان کولوسێڤسکی

دیان کولوسێڤسکی (لەدایکبووی ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری سویدە کە یاری دەکات وەک یاریزانێکی ناوەند یاخود باڵەکانی ھێرشبردن لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر، بە خواستن لە خولی ئیتاڵی و یانەی جۆڤێنتۆس و ھەروەھا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید.

دیان کولوسێڤسکی
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٦–٢٠١٦برۆماپۆجکارنا
٢٠١٦–٢٠١٩ئەتلەنتا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠٢٠ئەتلەنتا٣(٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠پارما (خواستن)١٧(٤)
٢٠٢٠-یۆڤانتۆس٥٥(٥)
٢٠٢٠پارما (خواستن)١٩(٦)
٢٠٢٢-تۆتنھام ھۆستپێر (خواستن)٢١(٦)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٥–٢٠١٦مەقدۆنیای باکوور خوار ١٧ ساڵان٥(٦)
٢٠١٥–٢٠١٧سویدی خوار ١٧ ساڵان١٩(٦)
٢٠١٧–٢٠١٨سوید خوار ١٩ ساڵان١٣(٢)
٢٠١٩سوید خوار ٢١ ساڵان٥(٢)
٢٠١٩-ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید٢٥(٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٠ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ تەممووزی ٢٠٢٢

لە سیستەمی لاوانەوە دەستی پێکرد، کولوسێڤسکی یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەتلانتا لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدا، پێش ئەوەی لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٩–٢٠ بە خواستن بچێتە پارما. بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی کرد بە یانەی یۆڤانتۆس، و ڕاستەوخۆ بە خواستن گەڕێنرایەوە بۆ پارما لەو وەرزەدا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کولوسێڤسکی بە خواستن نێردرا بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر لە ئینگلتەرا.

کولوسێڤسکی لە سوید لەدایکبووە، باوکی مەقدۆنی سویدییە و دایکی مەقدۆنییە.[٢] ئەو نوێنەرایەتی ھەردوو مەقدۆنیا و سویدی کردووە بە شێوەی نێودەوڵەتی لە ئاستی لاواندا، پێش ئەوەی بڕیار بدات بۆ یاریکردن بۆ وڵاتی لەدایکبوونی لە پێکھاتەی یەکەم، یەکەمین یاری خۆی لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدا.

کاروانی یانە

کاروانی سەرەتایی

کولوسێڤسکی لە ستۆکھۆڵم لەدایکبووە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا چووە ناو ئەکادیمیای گەنجی برۆماپۆجکارنا.[٣]

ئەتلەنتا

وەرزی ٢٠١٨–١٩

لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٦ چووە سیستەمی لاوانی ئەتلەنتا لە برۆماپۆجکارناوە، پێش ئەوەی ھیچ یارییەک بۆ پێکھاتەی یەکەمی یانەکە ئەنجام بدات.[٤] لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی (سێریا ئەی) ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی مارتن دی ڕۆۆن لە بردنەوەی ٥–٠ بەرامبەر فۆرسینۆنی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٥][٦] لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ سێ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا، ھەموویان وەک یەدەگ.[٧]

خواستن بۆ پارما (٢٠١٩–٢٠)

لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩، کولوسێڤسکی گرێبەستێکی بە شێوەی خواستن لەگەڵ یانەی پارما واژوو کرد تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.[٨] یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر تۆرینۆ، لە ٣٠ی ئەیلوولدا.[٩]

یۆڤانتۆس

گەڕانەوە بۆ پارما (٢٠١٩–٢٠)

دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد لە بەشی یەکەمی وەرزی ٢٠١٩–٢٠ بە خواستن لە پارما، کە چوار گۆڵی تۆمارکرد و حەوت ئەسیستی پێشکەش کرد لە ١٧ یاری خولدا، لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کولوسێڤسکی گواسترایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو، بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٤٤ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بۆنسەکان و گۆڕانکارییەکان.[١٠]

کولوسێڤسکی بە خواستن گەڕێندرایەوە بۆ پارما بۆ تەواوی وەرزەکە.[١١][١٢] ئەو وەرزەکەی بە ١٠ گۆڵ و نۆ ئەسیست کۆتایی پێھێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزەکەی وەرگرت.[١٣][١٤]

٢٠٢٠–٢١

کولوسێڤسکی لە یەکەمین یاری خۆی بۆ یۆڤانتۆس لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر سامپدۆریا.[١٥] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، گۆڵی یەکەمییارییەکەی تۆمارکرد و دواتر ئەسیستی گۆڵی سەرکەوتنی یارییەکەی بۆ کیسا کرد لە بردنەوەی ٢–١ بەرامبەر ئەتلەنتا لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ٢٠٢١.[١٦] لە وەرزی داھاتوودا، کولوسێڤسکی گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر زێنیت سانت پیتەرزبێرگ بە گۆڵێک بە لێدانی سەر لە خولەکی ٨٦دا لە ٢٠ی تشرینی یەکەم.[١٧] کاتی یاریکردنی کولوسێڤسکی کەمکرایەوە لەژێر ڕاھێنەرایەتی ماسمیلیانۆ ئەلێگری، ٢٠ یاری ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد.

خواستن بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر

کولوسێڤسکی لەگەڵ تۆتنھام ھۆتسپێر لە ساڵی ٢٠٢٢

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کولوسێڤسکی بە خواستن بۆ ماوەی ١٨ مانگ نێردرا بۆ یانەی خولی پرێمیەرلیگ تۆتنھام ھۆتسپێر؛ بەھای خواستنەکە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، و بژاردەیەک بۆ کڕینی تەواوی تێدابوو، کە لەژێر مەرجێکی دیاریکراودا دەبێتە ناچاری و بە تێچووی زیادەی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی تر.[١٨] یەکەم یاری خۆی بۆ سپێرس لە ٥ی شوبات لە یاری جامی ئێف ئەی بوو بەرامبەر برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن، کە لە بردنەوەی ٣–١ دا بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە.[١٩] لە ١٩ی شوبات، کولوسێڤسکی یەکەم گۆڵی بۆ تۆتنھام تۆمارکرد لە خولەکی چوارەمی یارییەکە کە تۆتنھامی لە کۆتاییدا ٣–٢ بردییەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی.[٢٠] لە وەرزی یەکەمیدا، کولوسێڤسکی توانی لە ١٣دا گۆڵدا بەشدار بێت[٢١] (٥ گۆڵ و ھەشت ئەسیست) لە ١٨ یاری پریمەرلیگ.[٢٢]

کاروانی نێودەوڵەتی

لە سوید لەدایکبووە لە دایک و باوکێکی مەقدۆنی لە ئۆھرید کولوسێڤسکی بۆ ھەموو ئاستەکانی لاوانی سوید یاری کردووە، ھەروەھا بۆ پێکھاتەی خوار ١٧ ساڵانی مەقدۆنیا یاری کردووە.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦] بۆ یەکەم جار لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بانگھێشت کرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر ڕۆمانیا و دوورگەکانی فارۆ.[٢٧] بۆ پێکھاتەی یەکەم، کولوسێڤسکی وتی ھەڵبژاردنی ھەڵبژاردەکە «کارێکی ئاسان» بوو، چونکە ھەمیشە حەزی لە نوێنەرایەتی سوید بووە.[٢٨]

کولوسێڤسکی یەکەمین یاری خۆی بۆ سوید ئەنجامدا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە جێگەی کێن سیما لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ لە کۆتا یاری قۆناغی پاڵاوتنەکانی پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠.[٧][٢٩] لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم یاری خۆی بۆ سوید ئەنجامدا، بۆ ماوەی ٩٠ خولەک یاریکرد پێش ئەوەی دابنیشێت بۆ ئەلبین ئیکدال لە دۆڕاندنی ٢–٠ بەرامبەر پورتوگال لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.[٣٠] لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، کولوسێڤسکی یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمارکرد بەرامبەر کڕواتیا لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە خولی نەتەوەکان.[٣١]

لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کولوسێڤسکی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بوو بۆ کۆڤید-١٩ لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە لە سوید، و لە یاری یەکەمی سوید لە پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر ئیسپانیا لە ١٤ی حوزەران لە پێکھاتەکە دوورخرایەوە.[٣٢]

شێوازی یاریکردن

یاریزانێکی باڵا بەرز، لە ڕووی جەستەیییەوە بەھێز و ھەمەچەشن، کولوسێڤسکی توانای یاریکردنی ھەیە لە چەندین ڕۆڵی ناوەڕاست و ھێرشبردندا، و وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبردن، وەک یاریزانێک بۆکس بۆ بۆکس (یاریگای خۆی بۆ بەرامبەر) وەک یاریکردن لە ھەر لایەکی باڵەکانی ھێرشبردنەوە، یان تەنانەت وەک یاریزانایەکی ناوەندی ھێرشبەر، ناسراوە بە ڕۆڵی مێزالا لە زمانی ئیتاڵی (بە ئینگلیزی " نیوە باڵ) پێگەی سەرەکی یاری کردنی وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبردن لە پشت ھێرشبەری سەرەکی.[٣٣] ھەروەھا ھەندێ جار وەکک یاریزانێکی پێشەوەی ھێرشبردن یاری دەکات. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتییە لە تێپەڕین، خێرایی، ھێز، و توانای گۆڕینی یاری یان دروستکردنی گۆڵ و لەڕێگەی تۆپەوە بۆ ھاوڕێیانی تیمەکە، بەھۆی بینین و توانای گواستنەوە. ھەروەھا تەکنیکی باشی ھەیە، شارەزایی تێپەڕین، و توانای لێدانی شوت، کە وای لێدەکات گۆڵ تۆمار بکات، جگە لە دروستکردنی دەرفەت بۆ ھاوڕێیانی تیمەکە.[٦][٣٤][٣٥][٣٦]

بە یاریزانێکی گەشبین و بە باشی کار دەکات لە میدیاکاندا باس دەکرێت، ڕاھێنەرەکەی لە یانەی پارما، ڕۆبێرتۆ داڤێرسا، کوڵوسێڤسکی بە محەممەد سەڵاح بەراورد کردووە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکە «ھەموو کات لەنێو ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین جێگا لە ھەموو یارییەکدا دەگرێتەوە» و «ھزرێکی ڕاستیان ھەیە».[٦] کولوسێڤسکی سەرسامی خۆی بە ھاونیشتیمانی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ باس کرد کە کاریگەری لەسەری ھەیە.[٦] سەبارەت بە شێوازی یاریکردنی خۆی، لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ سپۆرت بلادێت (ڕۆژنامە) ڕای گەیاند: «من حەزدەکەم تۆپم لەلا بێت. کاتێک منداڵ بووم زۆر جار تێپەڕینم دەکرد، بەڵام باشتر بووم لە جوڵاندنی تۆپەکە بە خێراتر. من یاری بەرگری خۆمم پەرەپێداوە، ئەوە پێشتر لاوازییەک بوو، ئەمەش وای لێکردم ببم بە یاریزانێکی تەواوتر».[٧][٣٧] ئەو ھەروەھا ئاماژەی بە یاریزانانی تۆپی پێی بەلجیکی کرد کە کێڤن دی برووین و ئێدین ھزارد وەک یاریزانێک کە ئەو ڕێزی لێ دەگیرێت و ھەوڵدەدات کە ئاستی لەوان بەرزتر بێت.[٣٨]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

ھەتا ٢٠ ئابی ٢٠٢٢[٣٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولجامی نیشتیمانیجامی لیگا[Lower-alpha 2]کیشوەرەکانئەوانی ترکۆی گشتی
ئاستیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
ئەتلەنتا٢٠١٨–٢٠١٩خولی پلە یەکی ئیتاڵی٣٠٠٠---٣٠
پارما (خواستن)٢٠١٩–٢٠خولی پلە یەکی ئیتاڵی١٧٤٢٠---١٩٤
یۆڤانتۆس٢٠١٩–٢٠خولی پلە یەکی ئیتاڵی٠٠٠٠-٠٠٠٠٠٠
٢٠٢٠–٢١خولی پلە یەکی ئیتاڵی٣٥٤٥٣-٦٠١٠٤٧٧
٢٠٢١–٢٢خولی پلە یەکی ئیتاڵی٢٠١١٠-٥١١٠٢٧٢
کۆی گشتی٥٥٥٦٣-١١١٢٠٧٤٩
پارما (خواستن)٢٠١٩–٢٠خولی پلە یەکی ئیتاڵی١٩٦١٠---٢٠٦
تۆتنھام ھۆتسپێر (خواستن)٢٠٢١–٢٢پرێمیەرلیگ١٨٥٢٠---٢٠٥
٢٠٢٢–٢٣پرێمییەرلیگ٣١٠٠٠٠٠٠-٣١
کۆی گشتی٢١٦٢٠٠٠٠٠-٢٣٦
تەواوی کاروانی وەرزشی١١٥٢١١١٣٠٠١١١٢٠١٣٩٢٥


نێودەوڵەتی

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣٩][٤٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانیساڵیارییەکانگۆڵەکان
سوید٢٠١٩١٠
٢٠٢٠٧١
٢٠٢١١٢٠
٢٠٢٢٥١
کۆی گشتی٢٥٢
ھەتا match played 12 June 2022

خەڵاتەکان

یۆڤانتۆس

  • جامی ئیتاڵیا: ٢٠٢٠–٢١
  • جامی سوپەری ئیتاڵی: ٢٠٢٠

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی خولی ئیتاڵی: ٢٠١٩–٢٠[١٤]

سەرچاوەکان