ئێدین ھازارد

ئێدین ھازارد لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیی، ھازارد زیاتر لەھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاری دەکات.

ئیدین هازارد یاری پێش کۆتایی یۆرۆلیگی ساڵی ٢٠١٩

ھازارد دەناسرێتەوە بە خێرایی، بڕینی یاریزانان، پاسدانی نایاب.[١][٢]

بەو شێوازە یاریکردنەی ھەیەتی، زۆرجار لەلایەن یاریزانان و ڕاھێنەرانی تۆپی پێ بەراوردی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکرێت وەک باشترین یاریزانی جیھان لەئێستادا.[٣][٤][٥][٦] زۆرکەس لەو بڕوایەدان ھازارد یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی جیھان.

ھازارد لەدەستپێکی یاریکردنیدا لەگەڵ دوو تیپی لاوان لە بەلجیکا دەستی بەیاریکردن کرد. دواتر لەساڵی ٢٠٠٥، ڕوویکردە فەڕەنسا بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی لیلی فەڕەنسی. ھەر لەگەڵ لیلی فەڕەنسی، ھازارد لەتیپی لاوانەوە چووە تیپی گەورەکان و لە خوولی فەڕەنسی یاریکرد ئەمەش لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بوو. ھازارد بووە یەکەم یاریزانی نا فەڕەنسی ببێتە باشترین یاریزانی لاو لە خوولی فەڕەنسا،[٧] وە لەوەزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ھەمان خەڵاتی بردەوە و بووە یەکەم یاریزان کە دووجار ئەم خەڵاتە بباتەوە.[٨] ناویشی لەپێکھاتەی ساڵ دابوو.

لە حوزەیرانی ٢٠١٢، ھازارد ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئینگلیزی. لەگەڵ چێڵسی دووجار بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و یۆڕۆلیگ. لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەلجیکاش لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، توانیان پلەی سێیەم بەدەستبھێنن، ھازارد تۆپی سلڤەری لەپاڵەوانیەتییەکە پێدرا وەک دووەم باشترین یاریزان.

هازارد ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

سەرچاوەکان