دەرشیل سەفاری

دەرشیل سەفاری (لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٩٧) ئەکتەری فیلم و تەلەڤزیۆنییە. دەرشیل یەکەم ڕۆڵی خۆی لە فیلمی تارێ زەمین پار بینی، فیلمەکە یەکەم کاری دەرھێنانی عامر خان بوو. دەرشیل توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمفەیر بباتوەوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

دەرشیل سەفاری

دەرشیل سەفاری، ۲۰۱٥
لەدایکبوون (١٩٩٧-٠٣-٠٩) ٩ی ئازاری ١٩٩٧ (تەمەن ٢٧ ساڵ)[١]
نیشتەجێیمۆمبای، ھیندستان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٧–ئێستا

پیشە

لە ٢٠٠٧، دەرشیل یەکەم ڕۆڵی خۆی ئەنجامدا لە فیلمی تارێ زەمین پار، کە تێیدا ڕۆڵی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە، ئیشان ناندکیشۆر ئاواستی بینی. ئامۆل گوپتێی سیناریۆنووس دەرشیلی دۆزییەوە لە درەنگانی ٢٠٠٦ کاتێک بەدوای ئەکتەری سەرەکی فیلمی تارێ زەمین پار دەگەڕا.

فیلمۆگرافی

فیلم

ساڵناوڕۆڵدەرھێنەرتێبینی
٢٠٠٧تارێ زەمین پارئیشان ئاواستیعامر خانباشترین ئەکتەری فیلمفەیر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە

پاڵێوراو – باشترین ئەکتەری فیلمفەیرپاڵێوراو – باشترین یەکەم فیلمی ئەکتەرانی فیلمفەیر

٢٠١٠بەم بەم بۆلێپینو (پینەکین)پریادارشان
٢٠١١زۆکۆمۆنکونال/زۆکۆمۆنساتیاجیت باتکال
٢٠١٢منداڵانی نیوەشەوسەلیم سینایدیپا مێھتا

تەلەڤیزیۆن

ساڵزنجیرەی تەلەڤزیۆنیڕۆڵ
٢٠١١تاراک مێھتا کا ئۆلتا چاشماخۆی
٢٠١٢جالاک دیکلا جا ٥خۆی
٢٠١٥لاگێ راھۆ چاچوخۆی
٢٠١٦یێھـ ھای ئاشکی - سون یار ترای میارئەبھای

سەرچاوەکان