دەروازە:کەنەدا


          
          یەکشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤

پێشەکی

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
زیاتر دەربارەی...کەنەدا، مێژووەکەی و چاندەکەی

وتاری ھەڵبژێردراو


زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ڕەی فلیچەر فارکەھارسن (بە ئینگلیزی: Ray Farquharson) پزیشک و توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆی کەنەدی بوو. خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو، خاوەنی پلەی خانەدان بوو لەناو ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی، کە لەپلە ھەرەبەرز و نایابەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو. لە ٤ئابی ١٨٩٧ لە شاری کالیدن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا لەدایک بوو. بەتەواوی ژیانی مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی تۆرنتۆ، ھەروەھا مامۆستای کرداری و ڕاھێنەر بوو لە نەخۆشخانەی گشتیی تۆرەنتۆ. یاریدەدەری توێژەر ئارتەر سکوایرەز بووە. داھێنەری بارێکی تەندروستییە کە پێی دەڵێن دیاردەی فارکەھارسن. داھێنەری چەند بنەمای گرنگە لە بواری لینجەڕژێنەکان بەجۆرێک تێخستنی ھۆرمۆنەکانی لەڕێی دەرزی ئاژنینەوە ڕوون کردەوە کە چۆن ئەنجامێکی دروستی دەبێت و بەشێوەی ئاسایی لە جەستە کاردەکات.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
  • …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
  • …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
  • …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.

دەڤەر و شارەکانی کەنەدا

ئاودڕی ھەدسن
ئاودڕی ھەدسن

ئاودڕی ھەدسن (بە فەڕانسەیی: baie d'Hudson) یەکێک لە گەورەترین ئاودڕەکانی جیھان و ھەروەھا چوارەمین زەریای گەورەی جیھانە بە ڕووبەری ٨١٩،٠٠٠ کم٢ کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەنەداوە ھەڵکەوتووە. ئەم ئاودڕە لە باکوور و ڕۆژاواوە بە ویلایەتی نوناڤوت، لە باشوورەوە بە ویلایەتەکانی مانیتۆبا و ئۆنتاریۆ و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ویلایەتی کێبێک دەوەرەی گیراوە. لە ڕیگای تەنگەڵانی ھەدسن لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئوقیانووسی ئاتلانتیک و لە ڕیگای کانالی فۆکسیش لە باکوورەوە ئوقیانووسی ئارکتیک دەگرێتەوە.ئەم ئاودڕە بە ناوی ھێنری ھەدسن دۆزەرەوەی خەڵکی ئینگلیز کراوە کە لە ساڵی ١٦١٠ ئەم ئاودڕەی دۆزییەوە.زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پۆلیسی سوارەی شاهانە

پۆلەکان

دەستەواژە کەنەدیەکان

  • دەبڵ دەبڵ: (double double)، قاوە ئەگەر داوابکرێت دوو شیر و دوو شەکری بۆ زیادبکرێت ،ئەم جۆرە قاوەیە زیاتر بەهۆی پروپاگەندەی تیم هۆرتنز هاتە سەرزاران .
  • پۆتین: (Poutine) پەتاتەی سورەوەکراو بە ئاوگی چەور و پەنیر.
  • ویکت: (wicked) نازدار ،نازدارحەیران،شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێش .

کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن.عـ

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی تۆرانتۆ سیتی ھاڵ

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان