دەرەبەگایەتی
دەرەبەگایەتی ھەندێ نەریتی یاسایی و سەربازی بوو لە چاخەکانی ناوەندی ئەورووپا کە گەشەی سەند لە نێوان سەدەکانی ٩ھەم بۆ ١٥ھەمی زاینی، کە ئەگەر بە گشتی پێناسە بکرێت، ئەوا سیستمێکی پێکھێنانی کۆمەڵگایە لەسەر پەیوەندییەکی دامەزرێنراو لەسەر خاوەندارێتی زەوی بەرامبەر خزمەتکاری یان کرێکاری.
لە ناو ڕۆشنبیرانی کورددا زاراوە لاتینییەکە بەکاردێت کە «فیوداڵیزم» ە، زاراوەی «فیوداڵیزم» خۆشی لەبنەمادا لە زاراوەی feodum یان feudumەوە ھاتوە.[١]
دەرەبەگایەتی لە ناو کوردان
دەرەبەگایەتی لە ناو کورداندا ڕیشەکەی بە بڕوای ئیسماعیل بێشکچیی کۆمەڵناس ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سەلیم و شەڕی چاڵدێران.[٢] لە مێژووی نوێشدا لە کوردستانی عێراق بەبڕوای ھەندێ مێژووی ئەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق و مەلیک فەیسەڵی یەکەم.[٣]
شاعیرانی کوردیش بە شیعرەکانیان سەرکۆنەی ئەم سیستمەیان کردووە، بۆ نمونە شاعیری کورد قانع ئەڵێ:[٤]
گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە | ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە | |
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت | کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە | |
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ | دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە |