زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو شەش زمانەیە کە لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەکاردەهێنرێن و هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا دەنووسرێن.[١][٢] لە شەش زمانەکەدا چوار زمانی فەرمی یان زمانی نەتەوەیی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشە و دوو زمانەکەی دیکەش بەهۆی زۆری ژمارەی قسەکەرەکانیانەوە بەکاردەهێنرێن. بە ڕێکوپێکی ئەلفوبێی لاتینی، ئەوانیش بریتین لە:
- عەرەبی | (عەرەبی ستانداردی مۆدێرن) | لە جیهانی عەرەبیدا بەکاردێت.
- چینی | (چینی ماندارین بە پیتی چینی سادەکراو) | زمانی فەرمی کۆماری گەلی چین.
- ئینگلیزی | زمانی فەرمی (دیفاکتۆ)ی ئەمریکا و بەریتانیا، هەروەها کەنەدا و ئوسترالیا و نیوزلەندا.
- فەرەنسی | زمانی فەرمی فەرەنسا، لەسەر ئاستی فیدراڵی و لە ناوچەیەکی (والۆنیا)ی بەلجیکا، یەکێکە لە چوار زمانی فەرمی سویسرا، فەرمی لە کەنەدا و تاکە زمانی فەرمی لە پارێزگای کیوبیک. بە مەزەندەکردن ١٤١ ملیۆن کەس لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١٨دا قسەی پێدەکەن، لە ٣٤ وڵات و خاکدا بڵاوبوونەتەوە.
- ڕووسی | زمانی فەرمی فیدراسیۆنی ڕووسیا.
- ئیسپانی | زمانی فەرمی، یان نیشتمانی لە ١٨ وڵات و یەک خاک لە ئەمریکا، زۆربەیان ئەمریکای لاتین، ئیسپانیا و گینیا ئیکواتۆریال.
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست