زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم

زنجیرە چیای کەرەکۆرەم (بە ئینگلیزی:) زنجیرە چیایەکی ھیماڵایەیە کە دەکەوێتە ناوچەکانی باکووری پاکستان بە ناوی کۆلکت بێلستان لە نزیک سنووری ھیندستان و چین و نزیکەی ٥٠٠ کم درێژ دەبێتەوە، چەندین لووتکەی باڵای ھیمالایی لەخۆدەگرێت وەک لووتکەی کەی ٢ کە (٨٬٦١١ م) بەرزە، لووتکەی گاشپرۆمی یەکەم (٨٬٠٦٨ م) و چیای کێلاش (٦٬٧١٤ م) دەکەوێتە تبت.[١] بە دانیشتووانی تبتی ناودەبرێت، کانگ ڕیمبۆتس ئەم شاخە پیرۆزە بۆ ھیندوس و بوودایییەکان و گوایە تەختی خواکانیان لەخۆ دەگرێت سەردانیکەرانی سەرانسەری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و ھیندستان بەپێی پەتی لەم شاخە سەردەکەون.[٢] گەشتەکە ئەوان دەبات لە دارستانە گەرمەسێرییەکان بۆ کوێستانە بەستووەکان. لەخوارەوەی شاخەکە دەریاچەی پیرۆزی ماناسەروارە ھەیە کە تایبەتە بە ھیندۆسەکان.[٣]

زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم
بەشێکە لەAlpide belt، Larger Himalaya
وڵاتچین، تاجیکستان، ھیندستان، ئەفغانستان، پاکستان
پۆتانی شوێن٣٥°٥٢′٥٩″N ٧٦°٣٠′٣٢″E
بەرزترین خاڵK2
بەرزی لە ئاستی دەریا٨٬٦١١ مەتر
Has boundaryزنجیرەچیای پامیر، هیندۆکوش، چیاکانی کونلون، ھیمالایا، Ladakh Range
سەردەمCretaceous
Map

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان