ھیندۆکوش

زنجیرە چیایەکە لە ئاسیای ناوەڕاست.

ھیندۆکوش (بە فارسی: ھیندوکوش، سانسکریت‎) زنجیرەچیایەکی ئەفغانستان و باکووری ڕۆژاوای پاکستانە.[١] چیای ھیندوکوش درێژکراوەی بەری ڕۆژاوایی زنجیر چیاکانی پامیری و کاراکۆرام و ھیمالایایە.چیاکانی ھیندۆکوش ٧٩٦٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە لە بەرزترین لووتکەیدا،[٢] کە ناوی (گەڕان میر)ە. چیاکانی ھیندۆکوش کە ھاوسنووری ھیندستانە، سەرچاوەی چەندین ڕووبارە، وەک ڕووباری کابول و ھیرمەند.[٣]

هیندۆکوش
بەشێکە لەAlpide belt
وڵاتئەفغانستان، پاکستان
پۆتانی شوێن٣٥°٠′٠″N ٧١°٠′٠″E
بەرزترین خاڵTerich Mir
بەرزی لە ئاستی دەریا٧٬٧٠٨ مەتر
Map

ناونان

کۆنترین بەکارھێنانی ناوی ھیندۆکوش لە زمانی ئاریایی دا بەکارھاتووە لەسەر نەخشەیەک کە نزیکەی ساڵی ١٠٠٠ی زایینی بڵاوبووەتەوە، ناوی ھیندۆکوش بە واتای ھیندکوژ دێت، ئەمەش دوای ئەوەی ھیندییەکان ویستویانە ھێڕش بکەنە سەر سنووری خۆراوای ئیمپراتۆرییەتی ماد، بەڵام نەیانتوانیوە لەم زنجیرە چیایە دەربازیان ببێت.[٤]چەندین تیوری تر ھەن لەبارەی بنچینەی ناوەکەی دواھەمین کۆنترین بەکارھێنانی ئەو زاراوەیە لەلایەن ئیبن بەتۆتا بووە کە پێی وابووە ھیندوکوش بەواتای «بکوژی ھیندو»یان «ھیندکوژ» وەرگێڕدراوە - کە بە درێژایی ئەو ڕۆژانەی کە کۆیلەکانی نیمچە کیشوەری ھیندی لە ھەلومەرجی سەختی کەشوھەوای چیاکانی ئەفغاندا گوازراونەتەوە، ھەندێکی تر ناکۆکن لەگەڵ بەتۆتا و تێبینی ئەو چەمکە دەکەن پێیان وایە کە بەتوتا بە 'چیاکانی ھیندستان' تێگەیشتوە یان تێکەڵی کردووە. ھەندێک لە زمانناسە ئاریایییەکان پێیان وایە کە کووش وەک جیاوازییەکی نەرم لە کوھی فارسی ('شاخ') وەرگیراوە، بەڵام ھەندێکی تر پێیان وایە کە لەوانەیە ناوەکە لە زمانی ئاڤێستایی کۆنەوە وەرگیراوە کە بە واتای'چیای ئاو'دێت.[٥][٦]بە وتەی ھۆبسن-جابزن، لە فەرھەنگێکی بەریتانی سەدەی نۆزدەیەم، دەڵێت لەوانەیە ھیندووکوش ناوێکی خزراوی کۆنی لاتینی بێت وەک ئیندیکۆس[٧]؛ ڕای گشتی پێی وایە کە لێکدانەوەکەی ئیبن بەتوتا تەواو بێت سەرەڕای گومان لەسەری.[٨] لە ڕووی زانستی و مێژوویەوە بیرورا وایە لەم ناوچەیە شانشینی کووشان ھەبوو لەگەڵ ھیندییەکان ھاوپەیمان بووینە ناوی ناوچەکەیان لێکداوە وەک ھاوپەیمانییەک بەناوی ھیندوکاش[٩]

جوگرافیا

بەشی ڕۆژاوای ھەرێمی ھیندوکوش ھیمالیا پێکدێنێت و درێژکراوەی ڕۆژاوایی چیاکانی پامێر، کاراکۆرام و ھیمالیایە. دۆڵی ئامۆ دەریا (ئۆکسی کۆن) بۆ باکوور لە دۆڵی ڕووباری ئیندۆس بۆ باشوور دابەش دەکات. مەوداکە لە ناوچەی چیتراڵ-ی سەر بەخیبر پەختۆنخوای پاکستان، کە بەرزترین خاڵەکەی تیریچ میر یان تێریچمیرە، بە ٧٧٠٨ مەتر بەرزترین خاڵی ھەیە. لە باکوور و لە نزیک کۆتایی باکووری خۆرھەڵاتی خۆی، ھیندوکوش شاخەکانی پامیر لە نزیک ئەو خاڵەی کە سنوورەکانی چین و پاکستان و ئەفغانستان تێیدا کۆدەبنەوە و دوای ئەوە لە باشووری ڕۆژاوا لە ڕێگەی پاکستانەوە دەڕوات و بەرەو ئەفغانستان لە نزیک سنووری خۆیان. کۆتایی ڕۆژھەڵاتی ھیندوکوش لە باکوور لەگەڵ مەودای کاراکۆرام تێکەڵ دەبێت بەرەو کۆتایی باشووری خۆی، بە مەودای سپین غەڕ لە نزیک ڕووباری کابول دەبەستێتەوە.

کەش و ھەوا

ئەم ناوچە شاخاویانە بە زۆری کەش و ھەوایەکی ناتەواویان ھەیە، لە زۆر شوێنی بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و دارستانی چڕ دروست بوون. لە نزیکەی ١٣٠٠ تا ٢٣٠٠ م لە بەری ویلایەتی یارشاتەر، "دارستانەکانی سکلۆرۆفیل لە قەرۆکوس و ئۆلیا (زەیتونی کێوی) گەشەیان کردووە و دۆڵەکانی ناوەوەی ھیندۆکوش بارانێکی کەمی لێ دەبارێت و ڕوەکی بیابانیان ھەیە. لەگەڵ ھەموو ئەمانە ناوچەیەکی سەخت و ساردن شەختەبەندی بکوژی ھەیە.[١٠]

سەرچاوەکان