سۆفیا یاکۆبسن

ئێڤا سۆفیا یاکۆبسن (Eva Sofia Jakobsson؛ لە دایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٩٠) یاریزانی تۆپی پێی سوێدییە، ئەو یاری بۆ یانەی خانمانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە خوولی نایابی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوێد دەکات.[١]

سۆفیا یاکۆبسن
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٤-٢٣) ٢٣ی نیسانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
Örnsköldsvik، سوێد
وڵاتی وەرزشسوێد
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)، ھێرشبەر
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەfootball at the 2012 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2016 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2020 Summer Olympics – women's tournament، 2019 FIFA Women's World Cup
خولDamallsvenskan، Frauen-Bundesliga
وێبگەhttp://sofia-jakobsson.com
جێناوی تایبەتیL484

سۆفیا یەکەم یاری خۆی لەساڵی ٢٠١١ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی سوێد کرد، لە ساڵی ٢٠١٩ توانی بۆ ١٠٠ەمین یاری کاپنی بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.[٢] ئەو لە ڕیزی هێرشبەری و بە درێسی ژمارە ١٠ یاری دەکات.[٣] ئەو نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی کردووە لە پاڵەوانییەتی یووفای هەڵبژاردەکان لە ساڵی ٢٠١١، هەروەها لە پاڵەوانییەتی جامی جیهانیی فیفای خانمان بەشداری کردووە لە ساڵانی ٢٠١١، ٢٠١٥ وە ٢٠١٩. ئەو لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ بەشداریی کردووە. لە ئۆلەمپیادی ٢٠١٦، مێدالیای زیوی بەدەستهێنا.[٤]

سۆفیا لە تەمموزی ٢٠١٩، لەیانەی سی دی تاکۆنەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کردووە.[٥]

سەرچاوەکان