سەرۆک کۆماری ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران (بە فارسی: رئیس‌جمهور ایران‎) سەرۆکی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. سەرۆک کۆمار گەورەترین کەسایەتیی ئێرانە، بەڵام زۆر کاران بەبێ فەرمانی ڕێبەر ناتوانێت ئەنجام بدات[٣][٤] و لەژێر دەسەڵاتی تەواوی ڕێبەری ئێران دایە.[٥][٦] سەرۆک کۆماری ئێران بە یەک خولی چوار ساڵە بە ڕای ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێت و ناتوانێت سێ خول بەدوای یەکدا خۆی بەربژێر بکات و تەنانەت دوو خول بەدوای یەک دەتوانێت ھەڵبژێردرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران
مۆری سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئێستا
ئیبراھیم ڕەئیسی

لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ (ە)وە
نازناوی پایەبەڕێز[١]
دۆخسەرۆکی حکوومەت
ئەندامێتیکابینە
کۆڕی لێککردنەوەی بەرژەوەندیی دەزگا
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی
ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگی
بارەگادەزگای سەرۆکایەتی
(جێگەی کارکردن)
کۆشکی سەعدئاباد
(نەریتی و گیرسانەوە)
بارەگای ترپاستۆر، تاران
دەستنیشانکەرھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ
ماوەی پایە٤ ساڵ
(یەک کەڕەت شایانی نوێکردنەوە بە شێوەی پشت سەری یەک)
خاوەن پایەی دەستپێکئەبولحەسەن بەنیسەدر
دامەزراندنی پایە٤ی شوباتی ١٩٨٠؛ ٤٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٠-٠٢-0٤)
جێگرجێگری سەرۆک کۆماری ئێران
مووچە١٠٫٩٤٧ دۆلار ھەر ساڵە[٢]
ماڵپەڕوێبگەی فەرمی

سەرۆک کۆمارەکان

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان