شاومی
شاومی (بە ئینگلیزی: Xiaomi) کۆمپانیایەکی چینییە لە بواری ئەلیکترۆنیاتدا، دامەزراوە لەساڵی ٢٠١٠ و کە بارەگای سەرەکیی دەکەوێتە شاری پێکەن. ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک، نەرمەواڵە، لاپتۆپ، جانتا، مەکینەی ریشتاشین، بڵندگۆی گوێ، تەلەڤیزیۆنی شاومی، پێڵاو، کاتژمێری وەرزشی، و زۆر بەرھەمی دیکە بەرھەم دەھێنێت و دروست دەکات.یەکەم تەلەفۆنی زیرەکیی بڵاوکردەوە لە ئابی ٢٠١١ و بەخێرایی بڵاوبۆوە و فرۆشی باشیان ھەبوو لە چین. لە سەرەتای چارەکی دووەمی ٢٠١٨، شاومی چوارەم گەورەترین پیشەسازی تەلەفۆنی زیرەک بوو، پێشەنگ لەھەردوو بازاڕی گەورەی چین و ھیندستان.شاومی ١٥٬٠٠٠ کارمەندی ھەیە لە چین، ھندستان، مالیزیا، سینگاپۆر و فراوان دەبێت بۆ وڵاتانی دیکە ھەروەک ئیندۆنوسیا، فلیپین، وباشووری ئەفریقیا. بەگوێرەی گۆڤاری فۆبز، لەی جوون، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری شاومی، بەھای سامانەکەی نزیکەی ١٢٫٥ بلیۆن دۆلارە. ١١ھەمین دەوڵەمەنترین کەسە لە چین و ١١٧ھەمین دەوڵەمەندترین کەسیشە لە جیھان.
ناوی خۆماڵی | 小米集团 | ||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
چەشن | گشتی | ||||||||||||||||
پیشەسازی |
| ||||||||||||||||
دامەزرا | ٦ی نیسانی ٢٠١٠ | ||||||||||||||||
دامەزرێنەر | لەی جوون | ||||||||||||||||
بارەگا | ، چین | ||||||||||||||||
کەسایەتییە سەرەکییەکان |
| ||||||||||||||||
بەرھەمەکان |
| ||||||||||||||||
نیشانە بازرگانییەکان |
| ||||||||||||||||
داھات | داڕێژە:١٧٤٫٩١٥ بلیۆن دۆلار (2018)[١] | ||||||||||||||||
ژمارەی کارمەندان | ١٦٬٦٨٣ (٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨)[١] | ||||||||||||||||
| |||||||||||||||||
وێبگە | mi |
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Xiaomi»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ ی شوباتی ٢٠١٩.