شەڕی کۆسۆڤۆ

شەڕێکی چەکداریی لە ساڵانی ١٩٩٨–١٩٩٩ لە کۆسۆڤۆ

شەڕی کۆسۆڤۆ شەڕێکی چەکداریی کە لە ٢٨ی شووباتی ١٩٩٨ تا ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩ لە کۆسۆڤۆدا ڕوویدا، لەم شەڕەدا ھێزەکانی کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤیا (کە پێکھاتووە لە کۆماری مۆنتینیگرۆ و سڕبیا)، کە پێش جەنگ کۆسۆڤۆیان کۆنترۆڵکردبوو، ڕووبەڕووی کۆمەڵەیەکی یاخیبووی ئەلبانی کۆسۆڤۆ بوونەوە کە بە سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ ناسرابوو، بە پشتیووانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩ دەستی پێکردووە، و پشتیووانی زەمینی سوپای ئەلبانیا.[١]

شەڕی کۆسۆڤۆ
بەشێکە لەYugoslav Wars
جێکۆسۆڤۆ
کاتی ڕوودان٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٧ی شوباتی ١٩٩٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩
نەخشەیەک کە زیانەکانی کۆسۆڤۆ دەردەخات لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ تا ٦ی ئایاری ١٩٩٩ کە تێیدا زیاتر لە ٦٠٠ شوێنی نیشتەجێبوون زیانی لێکەوتووە

سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩٩١ دامەزرا، و یەکەم ھەڵمەتی لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی پێکرد کاتێک ھێرشەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی دادگاکانی سڕبیا لە کۆسۆڤۆ و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٦دا، کۆمەڵەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەی تێکدەرانە دانا کە بنکەکانی پۆلیسی کۆسۆڤۆیان کردە ئامانج. لە ساڵی ١٩٩٧، ڕێکخراوەکە بڕێکی زۆر چەکی بەدەستھێنا لە ڕێگەی قاچاخچێتی چەک لە ئەلبانیا، دوای شەڕی ناوخۆ کە بووە ھۆی تاڵانکردنی بڕێکی زۆر چەکی لە وڵاتەکەدا لە شوێنەکانی پۆلیس و سوپادا. لە ساڵی ١٩٩٨ ھێرشەکانی سوپای ئازادی کە دەسەڵاتدارانی یوگۆسلاڤیای لە کۆسۆڤۆ کردە ئامانج، بووە ھۆی زیادبوونی بوونی ھێزە نیمچە سەربازی و ڕێکخراوەکانی سڕب کە دواتر ھەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوەیان دەستپێکرد کە ھاوسۆزانی سوپای ئازادی و نەیارانی ڕامیارییان کردە ئامانج [٢] و لە ئەنجامدا لە نێوان ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەس لە ھاووڵاتی شارستانی و شەڕکەرەکانی سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ. [٣] دوای ئەوەی ھەوڵەکانی چارەسەری دیپلۆماسی شکستی ھێنا، ناتۆ دەستوەردانی کرد و ھەڵمەتەکەی لە کۆسۆڤۆ وەک «جەنگێکی مرۆیی» دانا. ئەمەش دەرکردنی ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆی خێراتر کرد لە کاتێکدا ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا بەردەوام بوون لە شەڕکردن لە کاتی بۆردومانی ئاسمانی یوگۆسلاڤیا (ئازار-حوزەیرانی ١٩٩٩). لە ساڵی ٢٠٠٠، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە نزیکەی سێ ھەزار قوربانی لە ھەموو نەتەوەکان لەم ھەڵمەتەدا کوژراون، و لە ساڵی ٢٠٠١، دادگای باڵای کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ بۆی دەرکەوت کە «ھەڵمەتێکی بەرنامەیی تیرۆر ھەیە لەوانەش کوشتن، دەستدرێژی، تێکدان و لەناوبردنی توند». بەڵام ھێزەکانی سڕب ھەوڵیان نەدا دانیشتوانی ئەلبانیا دەربکەن.

شەڕەکە بە پەیمانی کومانۆڤۆ کۆتایی ھات، کە ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا ڕێککەوتن لەسەر کشانەوە لە کۆسۆڤۆ و کردنەوەی ڕێگاکە بۆ ئامادەبوونی نێونەتەوەیی لەوێدا. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی ھاتنی ئەم شەڕە سوپای ئازادی ھەڵوەشایەوە و ھەندێک لە ئەندامەکانی لە دۆڵی پرێسێڤۆ لەگەڵ سوپای ئازادی پرێسێڤۆ و مێدڤێدا و بۆیانۆڤاچ شەڕیان کرد.[٤][٥][٦]

پاشخان

ڕەگی ململانێی ھاوچەرخ لە نێوان ئەلبانیا و سڕبیا لە ڕاگواستنی ئەلبانییەکان لە ساڵانی ١٨٧٧ و ١٨٧٨دایە لەو ناوچانەی کە لە میرنشینی سڕبیادا ھەبوون. ئەلبانییە ڕاگواستراوەکان لە کۆسۆڤۆ نیشتەجێ بوون، لە کاتی شەڕی عوسمانی و سڕبیا لە ساڵانی ١٨٧٦ و ١٨٧٨ ھێرش کرایە سەر سڕبەکان و لە ساڵی ١٩٠١ کۆمەڵکوژی سڕبەکانی کۆسۆڤۆ ڕوویدا.[٧][٨]

گرژییەکانی نێوان کۆمەڵە سڕب و ئەلبانییەکان لە کۆسۆڤۆ لە ماوەی سەدەی بیستەمدا پەرەی سەند و ھەندێکجاریش بەرەو توندوتیژی گەورە پەرەی دەسەند، بەتایبەتی لە جەنگی یەکەمی باڵکان (١٩١٢–١٩١٣)، جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨) و جەنگی جیھانیی دووەم (١٩٣٩–١٩٤٥). شۆڕشی ئەلبانی لە کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩١٢ وای لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرد بە دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێکی ئەلبانی ڕازی بێت، بەڵام ھەر زوو ھێزەکانی عوسمانی لەلایەن ھێزە ھەڵپەرستەکانی بولگاری و سڕبیا و مۆنتینیگرۆوە دەرکران. کۆمەڵکوژی ئەلبانییەکان لە کاتی شەڕەکانی باڵکان کە دواتر ڕوویدا.[٩]

دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، کۆسۆڤۆ لکێنرا بە شانشینی یوگۆسلاڤیا کە لە ژێر ڕکێفی سڕبەکاندا بوو، سەرەڕای داواکاری دانیشتووانە ئەلبانییەکان بۆ یەکگرتن لەگەڵ ئەلبانیا. لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٣٩ یوگۆسلاڤیا سەدان ھەزار ئەلبانی ڕاگواست و پاڵپشتی نیشتەجێبوونی یوگۆسلاڤییەکان کرد لە کۆسۆڤۆ، ھاوکات خوێندنگاکان زمانی ئەلبانییان قەدەغە کرد. دوای ئەوەی زلھێزەکانی تەوەر لە ساڵی ١٩٤١دا یوگۆسلاڤیایان داگیرکرد، زۆربەی ناوچەی کۆسۆڤۆ خرایە ناو ئەلبانیای ژێر دەسەڵاتی ئیتاڵیا، و ئەڵمانیا و بولگاریا بەشەکانی دیکەیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. لە کاتی داگیرکاریدا، دانیشتوانی سڕبی و مۆنتینیگرۆ لەلایەن ھاوکارە ئەلبانییەکانەوە چەوسێندرانەوە و ھەزاران کەس کوژران و لە نێوان ٧٠ بۆ ١٠٠ ھەزار کەسیان دەرکران یان گواسترانەوە بۆ ئۆردوگاکانی بەندکردن لە پریستینا و میترۆڤیکا.[١٠]

دەستێوەردانی ناتۆ

لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩ ناتۆ دەستی کرد بە بۆردوومانکردنی یوگۆسلاڤیا. ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ ماوەی ٧٨ ڕۆژ بەردەوام بوون. لە ٩ی حوزەیران ڕێککەوتنێک کرا کە ڕێگە بە کشانەوەی ھێزەکانی سڕبیا دەدات و دوا وادەی ١١ ڕۆژە. لەنێو ڕێککەوتنەکەدا مەرجی جێگیرکردنی ھێزی ئاشتیپارێزی نێونەتەوەیی ھەیە.

چەکی بەکارھێنراو

چەکی جۆراوجۆر لەلایەن ھێزەکانی ئاساییشی یوگۆسلاڤیا و سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆوە بەکارھێنرا و ناتۆ تەنیا فڕۆکە و کەشتی دەریاییان بەکاردەھێنا.

ھێزەکانی ئاساییشی یوگۆسلاڤیا

ئەو چەکانەی کە ئەم ھێزانە بەکاریان دەھێنا زۆربەیان دروستکراوی یوگۆسلاڤیا بوون، لەکاتێکدا ھەموو چەکی دژە فڕۆکەکانیان دروستکراوی سۆڤیەت بوون.

سەرچاوەکان