شەڕی کەنداو
شەڕی کەنداو یان شەڕی دووەمی کەنداو یان شەڕی کەنداوی فارس یان گەردەلوولی بیابان (بە ئینگلیزی: Gulf war). شەڕێک بوو لەنێوان عێراق و کووەیت بە پشتگیریکردنی وڵاتانی ھاوپەیمان ڕوویدا. کە زیاد لە ٧٠٠٬٠٠٠ سەربازانی وڵاتی جیاواز بەڕۆڵی جیا جیا دژی ھێزەکانی عێراق جەنگان، کە وڵاتی کووەیتیان داگیرکردبوو؛ و ھێرشی عێراق بۆ سەر کووەیت ھاوکاتبوو لەگەڵ کەوتنی ڕاپەڕینی کوردان لە باکووری عێراق و شیعە موسڵمانەکان لە باشووری وڵاتی عێراق.کە دواتر ناوچەی دژە فڕین دروستکرا بە مەرامی پاراستنی ھەردوو گەلەکە و مافی خۆبەڕێوەبەری درا بە باشووری کوردستان لە بەشی باکووری عێراق.ھێرشەکانی ھێزەکانی عێراق بۆ سەر وڵاتی کووەیت و بەتاڵانبردنی لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە ئەنجامی خراپی ھەبوو بۆ سەدام حوسێین و زۆرینەی ھێزە سەربازی و ھێزە ڕامیارییەکەی لەدەستدا.
شەڕی کووەیت | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
کۆمەڵێک وێنەی شەڕی کەنداو لە بەشی سەرەوە، فڕۆکەی مەکدۆنێلی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا کەبەسەر ولاتی کووەیتدا دەفڕن. کۆمەڵێک سەبازی وڵاتی بەریتانیا. چەند تانکێکی سەربازی. ھێرشی فڕۆکەیەکی جەنگی. شەقامی مەرگ لەدوای ھێرشکردنە سەری. | |||||||
| |||||||
شەڕ لە نێوان | |||||||
کووەیت ویلایەتە یەکگرتووەکان شانشینی یەکگرتوو فەڕەنسا | عێراق | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
جابر ئەل-ئەحمەد ئەل-جانر ئەل-سەباح | سەددام حوسێن | ||||||
ھێز | |||||||
٩٥٦٬٦٠٠, پێکھاتە ٧٠٠٬٠٠٠ ئەمریکا troops[٤][٥] | ٦٥٠٬٠٠٠ سەرباز | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
ھاوپەیمانیێتی: ١٤٧کوژراوی بیانی، ١٤٥ ڕانەگەیەنراو مردن ٤٦٧ بریندار لە شەڕدا Total: 292 killed 776 wounded[٦] ٣١ تانک destroyed/disabled[٧][٨][٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤] 32 Bradley IFVs لەناوبرد/damaged [١٥][١٦] 1 M113 APC destroyed 2 British Warrior APCs destroyed 1 Artillery Piece destroyed 75 Aircraft destroyed[١٧] کووەیت: 200 killed[١٨] سەدان tanks destroyed/captured about 1000 IFVs and APCs dozens aircraft dozens ships | عێراقی: ٢٠٬٠٠٠–٣٥٬٠٠٠ کوژراو ٧٥٬٠٠٠+ ونبوو[٦] 3,700 tanks destroyed[١٩] 2,400 APCs destroyed[١٩] 2,600 Artillery Pieces destroyed[١٩] 110 Aircraft destroyed[٢٠] 137 Aircraft escaped to Iran[٢٠] 19 naval ships sunk, 6 damaged[٢٠] | ||||||
سڤیلی ونبووی کووەیتی: ٣٠٠ سڤیل کوژراو و سەروو ٣٠٠ بریندار[٢٤] |
پێشەکی شەڕ
سووپای عێراق لە کاتی ھێرشکردنی بۆ سەر وڵاتی کووەیت، چوارەم گەورەترین سووپای جیھان بوو کە ژمارەی سووپاکەی نزیکەی ١ ملیۆن سەرباز دەبوو.ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییھاتنی شەڕی عێراق-ئێران سووپای عێراق دوای ماوەیەکی کەم دووبارە کەوتەوە شەڕ کە وڵاتی کووەیتیان داگیرکردن.ھۆکاری سەرەکی داگیرکردنی کوێتیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی سەرچاوەی نەوتی زۆر لەو وڵاتەدا، کە عێراق پێشووتریش چاوی لەسەر بوو.تاکاتی دەست بەسەرداگرتنیدا، سەرۆکی پێشووی عێراق لە بەیاننمایەکدا ڕای گەیاند کووێتم وەک یەکێک لە پارێزگا دابڕاوەکانی عێراقم گەیاندەوە بە باوەشی دایکی.
دروستبوونی ھاوپەیمانییەت
ھاوپەیمانیێتێکی نێودەوڵەتی لەلایەن ٣٤ وڵات بەسترا بۆ یارمەتیدانی وڵاتی کووێت و ڕزگارکردنی لەدەستی ھێزەکانی عێراق.بەتایبەت دوای ئەو تاڵانکاریانەی کە سووپای عێراق لەدژی وڵاتی کوێت ئەنجامیدا.کارەکانی ھاوپەیمانیێتییەکە ھەر لەوڵاتی کوێتەوە نەوەستا بەڵکو دوای ڕزگارکردنی کووەیت، ھاوپەیمانیێتییەکە لەدژە ڕژێمی پێشووی عێراق بەدەوام بوو. کە زۆۆرینەی ھێزی سەرۆککۆماری پێشوو (سەدام حوسێین) و پارتەکەی سنووردارکران.
شەڕەکانی سەرەتا
ھێرشی ئاسمانی
ھێرشە ئاسمانییەکان لەسەرەتای مانگی دووی ساڵی ١٩٩١دا دەستیان پێکرد. کە بەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕ دادەنرا لە شەڕی کەنداو کە تێیدا چەندان دەوڵەت لەڕێی گورزی ئاسمانییەوە ھێرشیان کردە سەر سووپای پێشووی عێراق.
ھێرشە ئاسمانییەکانی دژی ھێزەکانی دژی عێراق بە گەورەترین زنجیرە ھێرش دادەنرێن لە مێژوودا، کەتێیدا زیادلە ١٠٠٬٠٠ مووشەکی جیاواز و ٨٨٬٥٠٠ تۆن بۆمبیان بەسەر ھێزەکانی عێراقدا باراند.[٢٥][٢٦][٢٧]چەند ڕۆژێک دواتر عێراق ھەشت مووشەکی وەک پێشەکی شەڕ ھاوێشت[٢٨]سوپای عێراق بە فەرمانێکی سەدام حوسێن، چەدنین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.سەدام حوسێن، بۆ ئاراستەکردنی مووشەکەکان چیای شنگالی ھەڵبژاردووە، لەبەر ئەوەی گونجاوترین و بەرزترین چیایە لە ناوچەکەدا، ھەروەھا نزیکتین شوێنە لە ئیسرائیل.
لەسەر چیای شنگال دەڤەری چل مێر ھەڵبژێردراوەو لەوێ مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل کراون، مەودای مووشەکەکان کورتبوونەو نەدەگەیشتنە ئیسرائل، بەڵام سەدام حوسێن داوای لە چەند ئەندازیارێک کردووە، کە مەوداکەیان زیاد بکەن.ھێزەکانی عێراق خوازیاربوون کەلەدوای ھێرشیان بۆ سەر وڵاتی ئیسڕائیل، وڵاتانی تری عەرەبی پشگیری دەکن و دەبنە ھاوپەیمان لەگەڵی[٢٩]
ئەنجامەکان
عێراق
ھێزی دەسەڵاتدار
ئەنجامی شەڕی کەنداو لە بەرژەوەندی دەستھەڵاتدارانی عێراق و بەتایبەت سەدام حوسێین سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراقدا بەکۆتا نەھات.کە بەشێوەیەک زۆۆرینەی ھێزە زەبەلاحەکەی و ھێزە سیاسییەکەی لەدەستدا؛ و زیانێکی زۆۆری بەرکەوت.
ڕێگای مەرگ
.
ڕێگای مەرگ کە بەفەرمی بە ڕێگای-٨٠ ناسراوە. کەوتووەتە نێوان ھەردوو شاری کووەیت لە وڵاتی کووەیت بۆ شارۆچکەی سەفوان لە شاری بەسرا لە باشووری عێراق.شەقامەکە لە ساڵی ١٩٩٠دا لەلایەن ھێزەکانی پێشووی عێراقەوە بەکارھێندرا بۆ دەستبەسەرداگرتنی وڵاتی کووەیت.[٣٠]لە ڕێکەوتی (٢٦ بۆ ٢٧ی ٢ی ١٩٩١) زیادلە ١٠ ھەزار سەربازی گەڕاوەی سووپای عێراق کەلە ڕێگەدابوون بۆگەڕانەوە بۆناو خاکی عێراق کرانە ئامانجی ھێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا و کەنەدا.
کوردەکان و شیعەکان
دوایی ھێرشی ھێزەکانی پێشووی عێراق بۆ سەر کوردەکان لەبەشی باکووری وڵاتی عێراق و شیعەکان لەبەشی باشووری وڵاتی عێراق، ناوچەی دژە فڕین لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان بە مەرامی پاراستنی ھەردوو لایەن لە باکوور و باشووری عێراق دروستکرا؛ و جگە لوە کوردەکان بوونە خاوەنە مافی ئۆتۆنۆمی بەڕێوبەری خۆسەری ژێر دەستھەڵاتەکانیان؛ و شیعەکانیش ۆشکیان لە فەرمانڕەوایی وڵاتدا بەرفراوانتر بوو.
ناوچەکانی دژە-فڕینی عێراق
ناوچەکانی دژە-فڕینی عێراق دووناوچەی سەربازی بوون کەلەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا دروستکرا. بەمەرامی پارێزگاریکردن لە کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعە موسڵمانەکان لە باشووری عێراق.لەکاتی ھاتنی ھەر ھێرشێکی ھێزەکانی پێشووی ڕژێمی بەعسەوە بەسەر ھەردوو ناوچەکە.مێژووی دروستبوونی ھەردوو ناوچەکە دەگەڕێتە بۆساڵی ١٩٩٢ کاتێک شەڕی کەنداو کۆتایی ھات کە تێیدا وڵاتی عێراق کووەیتی داگیرکردبوو.[٣١][٣٢]
کووەیت
وڵاتی کووەیت زیانێکی زۆۆری بەخۆوە بینی دوای دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن ھێزەکانی پێشووی عێراقەوەو ھەرلە سەرەتاکانی دەستبەسەرداگرتنەکەیدا لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە دەستکرا بەتاڵانکردنی ماڵی گشتی و تایبەتی وڵاتەکە.بەڵام دواتر وڵاتی عێراق ناچارکرا بە قەرەبووکردنەوەی وڵاتی کووەیت بە شێوەیەکی درێژ خایەن و سوودی زیاتر بۆ وڵاتەکە لەبەرامبەر زیانەکانی.
ئەمانەش ببینە
- کووەیت
- عێراق
- سەدام حوسەین
- ڕێگای مەرگ
- ناوچەکانی دژە-فڕینی عێراق.