کەنداوی فارس

قۆڵی زەریای هیندی لە ڕۆژئاوای ئاسیا

52°E / 26°N 52°E / 26; 52

کەنداوی فارس (بە فارسی: خلیج فارس‎)، ھەروەھا لە وڵاتانی عەرەبی ناسراو بە کەنداو یان کەنداوی عەرەبى (بە عەرەبی: الخليج العربي‎)، کەنداوێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا کە لە نێوان ئێران و نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەڵکەوتووە[١] و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تێپەڕبوون لە تەنگاوی ھورمز دەڕژێتە ناو کەنداوی عومان. دەلتای شەتەلعەرەب ھێڵی کەناریی باکووری ڕۆژاوای کەنداوەکە پێکدێنێت. ئەم کەنداوە لە دوای کەنداوی مەکسیک و کەنداوی ھەدسن بە ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەوە سێیەمین کەنداوی گەورەی جیھانە.

کەنداوی فارس
کەنداوی فارس لە ئاسمانەوە
زەویڕۆژاوای ئاسیا
پۆتان 52°E / 26°N 52°E / 26; 52{{#coordinates:}}: cannot have more than one primary tag per page
جۆرکەنداو
Primary inflowsکەنداوی عومان
ئاوڕێژئێران، عێراق، کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، بەحرەین، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عومان (موسەندەم)
زۆرترین درێژایی٩٨٩ کیلۆمەتر (٦١٥ میل)
ڕووبەر٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧،٠٠٠ میلی چوارگۆشە)
Average depth٥٠ مەتر (١٦٠ پێ)
زۆرترین قووڵایی٩٠ مەتر (٣٠٠ پێ)
Water volume٨،٧٨٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو (٢،١٠٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو)
کەنداوی فارس لە شەودا لە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیییەوە لە ساڵی ٢٠٢٠

کەنداوی فارس خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شوێنی ماسیگرتن، ڕیفە بەرفراوانەکان (زۆرتر بەردین و ھەروەھا مەرجانی) و زۆرێک پینکتادایە، ھەرچەندە ژینگەکەی بەھۆی پیشەسازی و پیسبوونی نەوتییەوە زیانیان پێگەیشتووە.

کەنداوی فارس لە ناوچەی کەنداوی فارسدا کە بنەچەی سینۆزۆئیکی ھەیە ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە بەھۆی داڕمانی پەڕەی عەرەبی بەرەو زنجیرەچیاکانی زاگرۆس پێکھاتووە.[٢] ئاوی ئێستاکەی ناوچەکە لە ١٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە بەھۆی بەرزبوونی ئاستی دەریاکان لە سەردەمی کشانەوەی بەستەڵەکی ھۆلۆسیندا پەیدا بووە.[٣]

شارە گەورەکان

ھەشت وڵات بەدرێژاییی کەنداوی فارس کەناراویان ھەیە کە بریتین لە: بەحرەین، ئێران، عێراق، کووەیت، عومان، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. پێگەی ستراتژیکی کەنداوی فارس وایکردووە کە ھەموو کاتێک ببێتە شوێنێکی گرنگ بۆ گەشەسەندنی مرۆڤی. ئەمڕۆکە زۆریەک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین کەوتوونەتە ئەم ناوچەیە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان