فرانسیس ئارنۆڵد

فرانسیس ئارنۆڵد (لە دایکبووی ٢٥ی تەممووزی ١٩٥٦) ئەندازیاری کیمیای ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی ئەندازیاری کیمیا، ئەندازیاری زیندەوەرزانی و کیمیای ژیان لە پەیمانگای تەکنەلۆژیی کالیفۆرنیا. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا پێدرا بۆ بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ لە بەکارھێنانی پەرەسەندنی ئاراستەکراو بۆ ئەندازیاری ئەنزیمەکان،[١] ئەو بووە پێنجەمین ژن و یەکەمین ژن لە ئەمریکا ئەم خەڵاتە بباتەوە، ئەمەش لە کۆی ئەو ١١٧ ساڵەی بوونی خەڵاتەکە بوو. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەلایەن جۆ بایدن، فرانسیس کرایە ھاوسەرۆکی ئەنجومەن ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بابەتەکانی زانست و تەکنەلۆژیا. ئەم پۆستەش یەکەمجار بوو دابنرێت.[٢]

فرانسیس ئارنۆڵد
بە ئینگلیزی: Frances Arnold
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٧-٢٥) ٢٥ی تەممووزی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
Pittsburgh، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونFrances Hamilton Arnold
باوکWilliam Howard Arnold
ھاوسەرJay Bailey
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Andrew E. Lange
خزمەکانWilliam Howard Arnold
پیشەbiochemist، داھێنەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندازیار
بواری کارئەندازیاریی کیمیا
شوێنی کارکردنCalifornia Institute of Technology، زانکۆی کالیفۆرنیا، National Institute of Solar Energy
پۆستەکانboard of directors member
پەروەردەزانکۆی پرینستون، زانکۆی کالیفۆرنیا، Taylor Allderdice High School
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
ڕاوێژکاری دکتۆراHarvey Warren Blanch
Doctoral studentHuimin Zhao، Jesse D. Bloom، D. Allan Drummond
پەیوەستبوونCalifornia Institute of Technology
Affiliation stringCalifornia Institute of Technology (CALTECH)
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2013
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، National Academy of Engineering، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، ئەنجومەنی پادشایی
وێبگەhttp://www.che.caltech.edu/faculty/arnold_f/index.html

ئەو لە ساڵی ١٩٨٦، بڕواننامەی دکتۆری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا لە زانکۆی کالیفۆرنیا. لە ساڵی ١٩٩٦، بووەتە پرۆفیسۆر.[٣][٤] فرانسیس لەماوەی ژیانیدا چەندین خەڵاتی پێدراوە،[٥][٦][٦][٧] لە نێویاندا لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٩، لەلایەن زانکۆی ستکۆھۆڵم و زانکۆی تەکنیکی دانیمارک دکتۆرای شانازی پێدرا.[٨][٩]

فرانسیس لە یەکێک لە ئەڵقەکانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی زە بینگ بانگ تیوۆری (The Big Bang Theory) وەک کەسایەتی خۆی دەرکەوت.[١٠]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان