لیستەکەی شیندلر

لیستەکەی شیندلەر (بە ئینگلیزی: Schindler's List) فیلمێکی ئەمریکی ١٩٩٣ لە جۆری دراما و ساتوەختی مێژوویی. فیلمەکە لەدەرھێنانی ستێڤن سپیلبێرگ وە لەنووسینی ستێڤن زالیانە. فیلمەکە باسی ماوەی ژیانی ئۆسکار شیندلەر دەکات، کە بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە لەمیانی شەڕی جیھانیی دووەم توانی ژیانی ھەزاران خەڵک ڕزگاربکات کە زۆرینەیان جوولەکەی پۆڵەندی بوون. ڕزگارکردنی ئەو جوولەکانە لەدەستی کۆمەڵکووژی ھۆلۆکۆستبوو بەوەی شیندلەر جوولەکەکانی دادەمەزراند لە کارگەکەی بۆ ئیشکردن. لیام نیسن ڕۆڵی ئۆسکار شیندلەری بینیوە لەفیلمەکە. 

Schindler's List
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرستێڤن سپیلبێرگ
بەرھەمھێنەر
  • ستێڤن سپیلبێرگ
  • گێرالد مۆلێن
  • برانکۆ لوستنگ
شانۆنامەستێڤن زالیان
لەسەر بنەمایSchindler's Ark
1982 novel 
لە لایەن Thomas Keneally
ئەکتەران
  • لیام نیسن
  • بێن کینگسلی
  • ڕالف فینێز
  • کارلۆین گوودال
  • جۆناتان ساگال
  • ئیمبت داڤیدتز
مۆسیقاجۆن ویلیامز
وێنەگری سینەماییجانوسز کامینسکی
مۆنتاژمایکڵ کان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ئەمبلین ئینتەرتەینمێنت
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
دەرچوون
  • ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ (1993-11-30) (واشینگتن دی سی)
  • ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ (1993-12-15) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٩٥ خوولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٢٢ میلیۆن[٢]
داھات$٣٢١٫٢ میلیۆن[٣]

شیندلەر لیست لە ٣٠ی شترینی دووەمی ١٩٩٣دا، لەنمایشی پێشەکی لە واشینتن نمایشکرا. دواتر لەڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ دا فیلمەکە لەئەمریکا نمایشکرا. زۆرکات فیلمەکە ناوی لەلیستی باشترین فیلمەکانی مێژوو دەھێنرێت. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا کەتیایدا توانی ٣٢١٫٢ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەجیھان کە خۆی فیلمەکە بە ٢٢ میلیۆن دۆلار بەرھەمھاتبوو. فیلمەکە ٧ خەڵاتی لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەستھێنا کەخۆی لە ١٢ خەڵاتدا پاڵێوراوبوو (لەنێویاندا براوەی باشترین فیلم، باشتریندەرھێنەر، باشترین سیناریۆی وەرگیراو، باشترین ئۆریجیناڵ سکۆر بردەوە).

سەرچاوەکان