لەشفرۆشی لە تایلەند

لەشفرۆشی لە تایلەند بەتەنیا نایاسیایی نییە، بەڵام زۆرێک لە چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە لەشفرۆشی نایاسایییە. بەھۆی گەندەڵیی پۆلیس و پشتبەستنی ئابووری بە لەشفرۆشی کە بە سەردەمی شەڕی ڤیێتنام دەگەڕێتەوە، بوونێکی بەرچاوی لەو وڵاتەدا ھەیە.[١][٢] بەھۆی ھەژاری، ئاستی خوارەوەی خوێندن و کەمبوونی کار لە ناوچە گوندییەکان ڕووکراوەتە ئەو پیشەیە. لەشفرۆشان زیاتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی ئیسان لە تایلەند، لە کەمینە نەتەویییەکان یان لە وڵاتەکانی دراوسێ، بەتایبەت میانمار و لاوس دێن.[٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠][١١][١٢] یووئێن ئایدز لە ساڵی ٢٠١٩، ژمارەی گشتی کرێکارانی سێکسی لە تایلەندی ٤٣،٠٠٠ کەس بەراورد کردووە.[١٣]

واکینگ ستریت، ناوچەی سوور لە پاتایا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان