مات دەیمن
ماتیو پەیج «مات» دەیمن (بە ئینگلیزی: Matt Damon) (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠) ئەکتەرێکی بەرھەمھێنەر و نووسەری ئەمریکییە.[١][٢][٣]دەیمن ناوبانگێکی بەرچاوی بەدەستھێنا کاتێ لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی بێن ئەفلێک ھەستان بەنووسینی سیناریۆ فیلمی (Good Will Hunting) کە دواتر توانیشیان خەڵاتێکی ئۆسکار بە ھاوبەشی ببەنەوە، جگە لەوەش دەیمن ڕۆڵی سەرەکیشی دەگێڕا لە فیلمەکە. دەیمن ناوی لە لیستی دەوڵەمەندترین ٤٠ ئەکتەر دونیادا ھەیە. ھەروەھا توانیویەتی خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبیشبباتەوە.[٤]لە ساڵی ٢٠٠٧ دەیمن وەک قۆزترین پیاوی زیندوو دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری (پیوپڵ)ی ئەمەریکییەوە[کێ وتی؟]. دەیمن لە ساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی مەریخییەکەدا ڕۆلێ بینی کە بەیەکێک لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ٢٠١٥ دادەنرێت. جگە لەمانەش دەیمن لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ چوارەمیش جار ڕۆڵی جەیسن بۆرن دەبینێتەوە لە بەشی پێنچەمی فیلمەکانی بۆرن.[٥][٦]
مات دەیمن Matt Damon | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی ئابی ١٩٧٠ کامبریج، ماساچووسیتس، ئەمریکا |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٨٨-ئێستا |
ھاوسەر | لوشیا بۆزان بارۆسۆ(٢٠٠٥ - تا ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خەڵاتەکان | ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٧) |