مالی
کۆماری مالی (بە فەڕەنسی: République du Mali) یان مالی وڵاتێکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. مالی هاوسنوورە لەگەڵ جەزائیر لە باکوورییەوە، نیجەر لە ڕۆژهەڵاتەوە، بورکینۆفاسۆ، کۆتدیڤوار و گینێ لە باشوورییەوە و مۆریتانیا لە ڕۆژئاوایەوە. ڕووبەری مالی دەکاتە ١، ٢٤٠، ١٩٢کم دووجا. دانیشتوانی وڵاتەکە دەکاتە ١٩.١ میلیۆن کەس و پایتەختی وڵاتەکە شاری باماکۆیە. ٦٧٪ی دانیشتوانی وڵاتەکە تەمەنییان لە ژێر ٢٥ ساڵانە.[١]
République du Mali | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
پایتەخت و گەورەترین شار | باماکۆ | |||||
زمانە فەرمییەکان | فەڕەنسی | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٢٠٬٢٥٠٬٨٣٣ | ||||
دراو | West African CFA franc (XOF) | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +223 |
خەڵک
بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩، دانیستوانی مالی ١٤/٥ ملیۆن کەسە. زۆربەی ئەم خەڵکە (٦٨%) دانیشتووی گوندەکانن. ٥-١٠%ی خەڵکی مالیش ھێشتا نیشتەجێ نەبوون و ھەر لە ناو دەشتەکاندا و بە شێوەی نۆمادیک دەژین. زۆربەی دانیشتوانی مالی لە بەشی باشووری ئەم وڵاتەدا دەژین، بە تایبەت لە شاری باماکۆی پایتەخت.
ئایین
٩٥% خەڵکی مالی موسوڵمانی سوننەن، ٢% مەسیحی و ٣% دیکەیش پەیڕەوی ئایینە کۆنەکانی ئەم وڵاتە وەکوو بتپەرستی و ئانیمیزمن.
ناکۆکیە سیاسیەکان
بە ھۆی لاواز بوونی حکوومەتی ناوەندی لە مالی، بەشێکی گەورە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە ژێر دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە. لە مانگی جەنیڤەری ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ بڕیاری سەرۆککۆماری فەڕانسە فرانسوا ئۆلاند ھەندێک لە وڵاتە ئورووپاییەکان وەکوو فەڕانسە، بلژیک و بریتانیا دەستیان کرد بە ھەناردە کردنی ئەرتەشەکانی خۆیان بۆ مالی، تا لە ڕووخانی حکوومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەلقاعیدەوە بەرگری بکەن.
سەرچاوەکان
- ماڵپەڕی یوورۆنیووز
- CIA World Fact Book ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.