ویندۆز فۆن

ویندۆزفۆن سیستمێکی کارپێکەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە درووست کراوە بۆ ئامێری تەلەفۆنی زیرەکی جووڵێنراو (بە ئینگلیزی Smartphone)وەک جێ گرتنەوە بۆ سیستمی ویندۆز مۆبایل (بە ئینگلیزیWindows Mobile ) .[١][٢] و سیستمی زیوون (بە ئینگلیزی Zune) .[٣] ویندۆز فۆن شێوازیکی نوێ و ئاسانی بۆ بەکارهێنەر درووستکرد بە زمانی شێوەکاری سازی میترۆ (بە ئینگلیزی Metro design language)، و بەشێوازیکی سەرنجدان وە سەرکی ویندۆز فۆن درووستکرا بۆ بەکارهێنەرێکی ئاسایی .[٤]، یەکەم وەشانی ئەم سیستمە کە لە ئۆکتۆبەر ٢٠١٠ ڕاگێندرا ویندۆز فۆن ٧ بوو .[٥]

ویندۆز فۆن
لقیسیستەمی بەکارخەریی مۆبایل
بەشێک لە زنجیرەیWindows Embedded Compact، Windows NT
پاشکۆWindows Mobile
Edition or translation ofمایکرۆسۆفت ویندۆز
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠
پەرەپێدەرمایکرۆسۆفت
سەکۆARM architecture
GUI toolkit or frameworkMetro
زمانی بەرنامەسازیسی++، C، سی شارپ
وەشانی نەرمامێر8.10.15148.160
وێبگەhttp://www.microsoft.com/windowsphone/
مۆڵەتend-user license agreement
Update methodوای-فای
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://windowsphone.stackexchange.com
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/windows-phone، https://stackoverflow.com/tags/windows-phone-7.1
لۆگۆی ویندۆز فۆن




پاش ٢ ساڵ وەشانی دووەمی ویندۆز فۆن ٨ لە ئۆکتۆبەر ٢٠١٢ ڕاگێندرا. و کۆمپانیاکان ویندۆز فۆن٨ بەکاریان هێنا بۆ درووستکردنی ئامێری تەلەفۆن زیرەکی جووڵێنراو مایکرۆسۆفت (پێشوو "نۆکیا") وە ئێچ تی سی وە سامسۆنگ وە هواوی بوون.[٦]


ویندۆز فۆن ٨.١ دوایین وەشانی ویندۆز فۆن بوو کە ڕێکلامی بۆ کرا لە کۆنگرەی بیڵد (بە ئینگلیزی Build) لە سانفرانسسکۆ لە نیسانی ٢٠١٤، بەڵام گشت ئامێرەکانی توانای نوێکردنەوەی سیستمیان هەبوو لە تەمووز ٢٠١٤. .[٧][٨][٩]


پاشان مایکرۆسۆفت ویندۆز ١٠ مۆبایل ڕاگەیاند لە نۆڤەمبەری ٢٠١٥ بۆ چەند جۆرە ئامێرێکی هەڵبژاردراو، و گشت ئامێرەکان توانای نوێکردنەوەی سیستمیان هەبوو لە ئاداری ٢٠١٦ کە بەشێکە لە پڕۆ‌‌‌ژەی ویندۆز ١٠ و ئەم پڕۆژە ئەنجامەکەی کە گشت ئامێرەکانی ویندۆز یەک سیستم کار پێ ئەکەن کە ویندۆز ١٠ەیە.

ئامێرەکان

ئەو کۆمپاینیایانەی کە ویندۆز فۆن لەسەریان ئامێرەکانیان وەک سیستمێکی کارپێکەری دەوەشێنن:

  • مایکڕۆسۆفت
  • سامسۆنگ
  • نۆکیا
  • ئێچ تی سی
  • ئەلکاتێل
  • بی ئێڵ یوو
  • هواوی
  • مایکرۆماکس
  • ئێسەر
  • تۆشیبا


سەرچاوە