ویکیلیکس
ویکیلیکس (بە ئینگلیزی:WikiLeaks) ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی ئازادە، ماڵپەڕەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەلایەن جولیان ئاسانگ دامەزرا، کاری ماڵپەڕەکە بریتییە لە وەشاندنی بەڵگەنامە و بابەتە شاراوەکانی حکوومەتەکانی جیھانە، ماڵپەڕەکە سەروو ١٫٢ میلیۆن بەڵگەنامەی لە بنچینەی زانیارییەکانی (داتابەیس) ھەیە و ئاشکرا کراون زۆربەی کاتیش ناو و ناونیشانی کەسی بڵاوکەری زانیارییەکان نادرکێنێت، بنکەی فەرمی و سەرەکی ماڵپەڕەکە لە سویدە و لە لێکچواندندنا بە ویکیپیدیا دەچێت و تەنانەت لەبەشی ئەرشیڤیدیا سکرێپتی ویکی بەکاردێنن بەڵام ئەوان ھیچ پەیوەندییەکان بە ڕێکخراوی ویکیمیدیا (خاوەنی ویکی) نییە[٥]
چەشنی وێبگە | بەڵگەنامەی ئەرشیڤی - ئاشکراکردنی گەندەڵی |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی, بەڵام بەڵگەنامەکان بەزمانی جیاواز نووسراون |
خاوەن | سەنشاین پرێس |
دروستکراو لەلایەن | جولیان ئاسانگ |
وێبگە | WikiLeaks.org[١] |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ١٦٬٠٣٠ (کانوونی یەکەمی ٢٠١٥[نوێکردنەوە])[٢] |
بازرگانی | No[٣] |
تۆمارکردن | پێویست نییە |
خستنەکار | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | سەرھێڵ |
بەڵگەنامەکان
لەگرنگترین بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانیان
- لە تەمموزی ٢٠١٠ ویکیلیکس زۆرتر لە ٧٦، ٩٠٠ بەڵگەنامەی نھێنی لەسەر شەڕی ئەفغانستان بڵاوکردەوە.
- لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەڵگەنامەی نھێنی لەسەر شەڕی عێراق بڵاوکردەوە.
- لە تەمموزی ٢٠١٦، بەڵگەنامەکان لەسەر ئەرشیڤی پارتی داد و گەشەپێدان
- لە تەمموزی ٢٠١٦، ئەرشیڤی ئیمەیڵەکانی ھیلاری کلینتۆن پاڵێوراو بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا.
سەرچاوە
بەستەری دەرەکی
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست