یارمەتی:پۆل

پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەتبۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠(سەرەکی/وتار)وتووێژ١
٢بەکارھێنەرلێدوانی بەکارھێنەر٣
٤ویکیپیدیالێدوانی ویکیپیدیا٥
٦پەڕگەوتووێژی پەڕگە٧
٨میدیاویکیوتووێژی میدیاویکی٩
١٠داڕێژەوتووێژی داڕێژە١١
١٢یارمەتیوتووێژی یارمەتی١٣
١٤پۆلوتووێژی پۆل١٥
١٠٠دەروازەلێدوانی دەروازە١٠١
١١٨ڕەشنووسلێدوانی ڕەشنووس١١٩
٧١٠TimedTextTimedText talk٧١١
٨٢٨مۆدیووللێدوانی مۆدیوول٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨کتێبوتووێژی کتێب١٠٩
٢٣٠٠ئامرازوتووێژی ئامراز٢٣٠١
٢٣٠٢پێناسەی ئامرازوتووێژی پێناسەی ئامراز٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

پۆل یان پۆلەکان بۆ ئەوەی ھەموو ئەو وتارانە کۆبکەنەوە کە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە بەکاردێن. پۆلەکان یارمەتی خوێنەران دەدات بگەڕێت بەناو بەشەکانی بابەتێکی دیاریکراودا و پەیوەندی نێوان بابەتەکان دیاری بکات. لە پۆلەکاندا، ناوی وتارەکان بەپێی پیتەکان ڕێکخراون.

پۆلەکان لە بەشی خوارەوەی پەڕەکان دیاریکراون، بە کرتە کردن لەسەر یەکێک لەو وشانەی کە لە بەشی پۆلەکاندا نووسراون، پەڕەی تایبەتی ئەو پۆلەت بۆ دەکرێتەوە و لەوێدا لیستێک لەو وتارانەی تر دەبینیت کە بۆ ھەمان پۆل زیاد کراون. لەناو پۆلەکانیشدا لەوانەیە پۆلی سەرچەشنی تر بدۆزیتەوە، کە بەکاردێت بۆ ڕێکخستن و جیاکردنەوەی پۆلە ھاوشێوەکان.

چۆنی بتوانم پۆلەکان زیاد بکەم بۆ وتارێک؟

بە دوو ڕێگە دەکرێت:

  • چالاککردنی خێرا پۆل: لە بەشی ھەڵبژاردنەکانتدا، کە یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی ئاسان پۆلەکان بدۆزیتەوە و زیادیان بکەیت و ئەگەر پۆلی ھاو شێوەش ھەبوو، ئەوا سیستم پێشنیاریان دەکات. لەکاتێکدا کە خێرا پۆل کار دەکات، لە بەشی پۆلەکاندا ھێمایەکی + دەردەکەوێت، بە کرتە کردن لەسەر ئەمە دەتوانیت پۆلەکان بە ئاسانی زیاد بکەیت.
  • دەستکاریکردنی سەرچاوەی ویکیپیدیا، دەتوانیت لەکاتی دەستکاریکردندا لە کۆتایی وتارەکە بنووسیت [[پۆل:ناوی پۆلی خوازراو لێرە]] و دواتر پاشەکەوت کردنی وتارەکە، دەتوانیت لە یەک پۆل زیاتر دابنێیت، بەڵام دەبێت وتارەکە پەیوەندیان بە پۆلەکەوە ھەبێت.

ئەو پۆلانەی ڕەنگیان سوورە

لەوانەیە کۆمەڵە پۆلێک ھەبن کە ڕەنگیان سوور بێت، ئەمە واتای ئەوەیە ئەم پۆلە دروست نەکراوە یان سڕدراونەتەوە، زۆربەی جار ئەم پۆلانە لە یەک وتار زیاتر لەخۆ ناگرن، بۆیە سوودێکی وایان نییە. پێش ئەوەی کە پۆلەکە دروست بکەیت، یەکەم جار دڵنیا ببەوە کە ھیچ ھەڵەیەکی ڕێنووسیت نەکردووە لە نووسینەکەت. لەوانەیە ئەو پۆلەی دەتەوێت لە ویکیپیدیا ھەبێت بەڵام ناوەکەیت بە ھەڵە نووسیبێت.