ویکیپیدیا:یاریکردن بە سیستم
یاریکردن بە سیستم بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بە مەبەستی خراپکردن و تێکدانی ئامانجی ویکیپیدیا. یاریکردن بە سیستم واتە دەستکاریی تێکدەر و خراپکاریی بەردەوام و خۆلادان لە یەکدەنگیی کۆمەڵگە بۆ تێکدانی سیستم و سیاسەتەکان. ئامانجی یاریکردن بە سیستم لەوانەیە لایەنگیری یانیش بەردەوامبوون لە شەڕە دەستکاری دروستی بکات. ھەندێک لە بەکارھێنەران لەوانەیە شێوەیەک بدۆزنەوە و سیاسەتێک بەکاربێنن بۆ پەسەندکردنی ڕەفتارێکی خراپیان لە ویکیپیدیا، ئەمە نابێت لەگەڵ دەستکاریی پاک تێکەڵ بکرێت و دەبێت ئەو بەکارھێنەرانە لە کردارەکانیان ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دوای ئاگادارییەکەش ھەر لەو ڕەفتارانە بەردەوام بوون، ئەوە واتای ئەوە دەدات کە بۆ مەبەستی خراپ بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن و لەژێر سیاسەتەکانی بەربەستن پێویستە بەربەست بکرێن.
چی یاریکردنە بە سیستم؟
- ویکیدادوەری بە مەبەستی خراپ و ھەوڵدان بۆ تێکدانی مەبەستی سیاسەتەکان
- بەکارھێنانی سیاسەتەکان دژ بە یەکتری
- دەرھێنانی چەند وشەیەک لە سیاسەتێکی دیاریکراو بۆ سەلماندنی کردارەکانی خود و پشتگوێخستنی تەواوی سیاسەتەکە جگە لەوەی کە دەرھێنراوە
- ھەوڵدان بۆ سەپاندنی ڕای تاکەکەسی بەسەر سیاسەتەکان کە لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە نووسراونەتەوە
- پشتگوێخستنی ھەموو سیاسەتەکان و گوێڕایەڵیکردنی تەنھا ئەوانەی کە خود ویستی
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست