ویکیپیدیا:پەلاماری کەسی قەدەغەیە
لە ھیچ کوێی ویکیپیدیادا پەلاماری کەسی مەدەن. سەبارەت بە ناوەرۆک قسە بکەن، نەک لەسەر بەشداربوو. پەلاماری کەسی یارمەتیی بەرەو پێشبردنی قسە نادا؛ تەنیا زیان بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا دەگەیێنێ و ڕێگری بەکارھێنەران دەکا لە یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ئیسایکڵۆپیدیایەکی باش. لەوانەیە دەستکاریکەرانی تر قسە سووکەکان سەبارەت بە بەشداربووانی تر لابەرن. پەلاماری کەسیی زەق و لەسەریەک، لەوانەیە ببێتە ھۆی بەربەستکردن. لە ویکیپیدیادا، بەکارھێنەران لەگەڵ یەک بۆ دروستکردنی ئیسایکڵۆپیدیا بەشداری دەکەن. جاروبار بەکارھێنەران لەگەڵ شتێک کە لە وتارێک یان پەڕەی وتووێژێک نووسراوە نین. لەباتی باسی ئەو شتەی لە وتارەکە یان پەڕەی وتووێژەکەدا ھەڵەیە بکەن، لەسەر بەکارھێنەرێک کە ئەم بابەتەی نووسیوە بۆچوونێکی خراپ دەنووسن. بەمە دەڵێن پەلاماری کەسی، کە بە ڕەوا نازانرێ.
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست