ویکیپیدیا:شێواز
مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر ھەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵکوەرگرن دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.
نووسینی وتارێکی ڕوونکەرەوە و بێلایانانە زۆر گرنگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بۆ پابەندی بە ھەموو یاساکان. یەکێک لە باشییەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.
ناوی وتار، سەرناوەکان و بەشەکان
ناوی وتار
- باوترین ناو بۆ ئەو بابەتە لە نێو کتێبەکان و بڵاوکراوەکان و کۆمەڵانی خەڵک بێت. ئەوەتان لە بەرچاو ببێت کە ئەگەر کەسێک ئەم بابەتەی بوێ بۆ چ وشەیەک دەگەڕێ.
- لە بواری ڕێزمانەوە دەبێ ناو یان ڕستەی ناوی بێت (نموونە: تیرۆری قاسملوو دروستە نەک قاسملوو چۆن تیرۆر کرا؟)
- ئەگەر ناوەکە بۆ چەند بابەتی جیاواز بەکاردێت ڕوونکردنەوەی بۆ بکرێت. نموونە:
- کاتێک ناوی وتارێک لەو چەند وتاری تر گرنگتر بێت، وەک ھەولێر، ە پەڕەی تایبەت دەبێ بۆ ھەولێر بێت. لەو پەڕەدا بەستەرێکی تایبەت دەبێ ببێ بۆ ھەولێر (ڕوونکردنەوە) کە لەو پەڕەدا بەستەر ھەیە بۆ سەرجەم ئەو وتارانەی وشەی ھەولێریان تێدایە. وەک: ھەولێر (پارێزگا) یا ھەولێر (کتێب).
- کاتێک وتارەکان لە یەک ئاستدا بن، وەک: دارستان (کۆمەڵە شیعر)، دارستان (جوگرافیا)، دارستان (شار).
- بە کوردی بێت (نموونە: گووگڵ نەک Google)
- ناوی وتار دەبێ کورت بێت و کەمتر لە ١٠ وشە ببێت.
- بەھۆی بەرگری لە کێشەی تەکنیکی ھێماکانی # < > [ ] | { } / + نابێ بەکاربێت لە ناوەکەدا.
نووسینی کۆدەکان
تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن. پەڕەی نووسینی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بە شێوەی تایپکردنی دروستی کوردی تێدایە.
ڕێنووس
بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان ھەندێک یاسا ھەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن. پەڕەی ڕێنووسی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بەم مەبەستە لە خۆ دەگرێت.
دەستووری نووسینی ناوەڕۆک
- ش:دنن