٢٠٢٣
ساڵی ئێستای ڕۆژژمێر
٢٠٢٣ (MMXXIII) ساڵێکی ئاسایی بوو کە لە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژژمێری زایینی دەست پێ دەکات، ٢٠٢٣یەمین ساڵی دەستنیشانکردنی سەردەمی مەسیحی (CE) و ئانۆ دۆمینی (AD)، ٢٣یەمین ساڵی ھەزارەی ٣یەم و سەدەی ٢١ەم، و ٤ەمین ساڵی دەیەی ٢٠٢٠.
ھەزارە: | ھەزارەی ٣ـەم |
---|---|
سەدەکان: | سەدەی ٢٠ – سەدەی ٢١ – سەدەی ٢٢ |
ساڵەکان: | ٢٠٢٠ ٢٠٢١ ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ٢٠٢٥ ٢٠٢٦ |
ڕۆژژمێری کوردی | ٢٧٢٢–٢٧٢٣ |
ڕۆژژمێری ئێرانی | ١٤٠١–١٤٠٢ |
ڕۆژژمێری زایینی | ٢٠٢٣ MMXXIII |
ڕۆژژمێری ئەتیوبیایی | ٢٠١٥–٢٠١٦ |
ڕۆژژمێری ئەرمەنی | ١٤٧٢ ԹՎ ՌՆՀԲ |
ڕۆژژمێری کۆچی | ١٤٤٤–١٤٤٥ |
ڕۆژژمێری ئیگبۆ | ١٠٢٣–١٠٢٤ |
ڕۆژژمێری ئاشووری | ٦٧٧٣ |
ڕۆژژمێری بەربەری | ٢٩٧٣ |
ڕۆژژمێری بەنگالی | ١٤٣٠ |
ڕۆژژمێری بەھایی | ١٧٩–١٨٠ |
ڕۆژژمێری بودایی | ٢٥٦٧ |
ڕۆژژمێری بیزەنتی | ٧٥٣١–٧٥٣٢ |
ڕۆژژمێری شیوش | ١١٢ |
ڕۆژژمێری چینی | 壬寅年 (ئاو پڵنگ) ٤٧١٩ یان ٤٦٥٩ — تا — 癸卯年 (ئاو کەروێشک) ٤٧٢٠ یان ٤٦٦٠ |
ڕۆژژمێری ھەتاویی تایلەندی | ٢٥٦٦ |
ڕۆژژمێری دیسکۆردی | ٣١٨٩ |
ڕۆژژمێری ژاپۆنی | Reiwa ٥ (令和5年) |
ڕۆژژمێری جولیانی | زایینی کەم ١٣ ڕۆژ |
ڕۆژژمێری بێرمەیی | ١٣٨٥ |
ڕۆژژمێری عیبری | ٥٧٨٣–٥٧٨٤ |
ڕۆژژمێری قبتی | ١٧٣٩–١٧٤٠ |
ڕۆژژمێری کۆری | ٤٣٥٦ |
ڕۆژژمێری مینگوو | ڕۆژژمێری کۆماری چین ١١٢ 民國١١٢年 |
ڕۆژژمێری ھۆڵۆسن | ١٢٠٢٣ |
ڕۆژژمێرە ھیندووەکان | |
- ڤیکرام سامڤات | ٢٠٧٩–٢٠٨٠ |
- شاکا سامڤات | ١٩٤٥–١٩٤٦ |
- کاڵی یوگا | ٥١٢٤–٥١٢٥ |
لە دروستبوونی ڕۆما | ٢٧٧٦ |
ساڵی فەرمانڕەواییی بەریتانیا | ٧١ ئێلیزابێتی_دووەم – ٧٢ ئێلیزابێتی_دووەم |
سەعاتی یونیکس | ١٦٧٢٥٣١٢٠٠–١٧٠٤٠٦٧١٩٩ |
ڕووداوەکان
کانوونی دووەم
- ١ی کانوونی دووەم – کرواتیا پەیوەندی بە ناوچەی شنگن کرد، بووە بیستەمین وڵاتی ئەندامی ناوچەی یۆرۆ و ٢٧هەمین ئەندامی ناوچەی شنگن. ئەمە یەکەم گەورەکردنی ناوچەی یۆرۆیە لە دوای هاتنە ناوەوەی لیتوانیا لە ساڵی 2015 و یەکەم گەورەکردنی ناوچەی شنگن لە دوای چوونە ناوەوەی لیختنشتاین لە ساڵی 2011 . [١] [٢]
- ٥ی کانوونی دووەم – پرسەی پاپا بینێدیکت شانزەهەم لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە ناو شاری ڤاتیکان بەڕێوەدەچێت. [٣]
- ٦ی کانوونی دووەم - دەستپێکردنی خولی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی کەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق .
- ٨ی کانوونی دووەم
- پەتای کۆڤید-١٩ : چین سنوورەکانی بەڕووی سەردانکەرانی نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە، ئەمەش کۆتایی هاتنی سنووردارکردنی گەشتکردنە کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دەستیپێکرد [٤] [٥]
- لایەنگرانی جەیر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی پێشووی بەڕازیل هێرش دەکەنە سەر کۆنگرەی نیشتمانی بەڕازیل و دادگای باڵای فیدراڵی و کۆشکی سەرۆکایەتی پلانالتۆ . [٦] [٧]
- ١٠ – ١٧ ی کانوونی دووەم– سەرمایەکی کوشندە لە ئەفغانستان ١٦٦ کەس و نزیکەی ٨٠ هەزار ئاژەڵ کوژران. [٨]
- ١٥ی کانوونی دووەم – فڕۆکەی ٦٩١ی هێڵی ئاسمانی یێتی لە کاتی نزیکبوونەوەی کۆتایی بۆ شاری پۆخارا لە نیپاڵ کەوتە خوارەوە و هەر ٧٢ کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا. [٩]
- ١٧ی کانوونی دووەم – نگوین شوان فۆچ دەستی لە پۆستی سەرۆکی ڤێتنام کێشایەوە لە کاتێکدا چەندین سکانداڵ لەم دواییانەدا لە حکومەتدا ڕوویدا. [١٠]
- ١٩ی کانوونی دووەم - هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی ٢٥ی کەنداو ، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عومان .[١١]
- ٢٥ی کانوونی دووەم – کریس هیپکینز شوێنی جاسیندا ئاردرن وەک سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا گرتەوە، [١٢] دوای شەش ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی . [١٣]
- ٢٧ی کانوونی دووەم – نائارامییەکی بەرفراوان لە ئیسرائیل سەریهەڵدا دوای هەڵمەتێکی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر جێنین کە ٩ فەلەستینی کوژران. دواتر لە هەمان ڕۆژدا، حەوت هاوڵاتی مەدەنی جولەکە لە کەنیسەی شاری نێڤێ یاکۆڤ لە هێرشێکدا دەکوژرێن . [١٤] [١٥]
- ٢٧ – ٢٨ ی ژانویە – خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چیک لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، کە پێتر پاڤێل بە براوەی هەڵبژاردن دەستنیشانکرا. [١٦]
- ٣٠ی ژانویە – تەقینەوەیەکی خۆکوژی جەماعەتی ئەحرار لەناو مزگەوتێکدا لە شاری پێشاور لە خەیبەر پختونخوا لە پاکستان ڕوویدا، ٨٤ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. [١٧]
لەدایکبوونەکان
مردنەکان
سەرچاوەکان
- دەروازەی ڕۆژژمێر
- دەروازەی کات
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست