٣ی نیسان

ڕێکەوت

٣ی نیسان ٩٣ەم ڕۆژی ساڵە (٩٤ لە ساڵی پڕدا). ٢٧٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

ڕووداوەکان

  • ٦٨٦ - پاشای مایا یوکووم ییچاک کاک، تاجی کەلەکمولی خرایە سەر.
  • ٨٠١ - پاشا لویس بارسێلۆنا داگیردەکات لە مۆرۆکان دوای گەمارۆ خستنەسەر بۆ ماوەی چەنەھا مانگ.
  • ١٠٤٣ - ئیدوارد دەبێتە پاشای ئینگلتەرا
  • ١٠٧٧ - یەکەم پەرلەمان لە فرویلی دروستکرا
  • ١٨٦٥ - شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا: ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕیچمەند، ڤیرجینیا داگیر دەکەن: پایتەخەتی کۆنفیدرالی ویلایەتەکانی ئەمریکا.
  • ١٩٢٢جۆزێف ستالین دەبێتە یەکەم سکرتێری گشتی پارتی کۆمیونێستی یەکێتی سۆڤیەت.
  • ١٩٣٣ - یەکەم فڕین بەسەر چیای ئێڤەرست لەلایەن ھەڵمەتی بەریتانی ھوستۆن فڕین بۆ سەر ئێڤەرست
  • ١٩٤٢جەنگی جیھانیی دووەم: ھێزەکانی ژاپۆن دەستیان بە ھێرشکردن کرد بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھێزەکانی فلیپین، لە ناوچەی باتان
  • ١٩٤٨شەڕی سارد: سەرۆکی ئەمریکا ھەری تروومەن پلانێکی مارشال واژوو دەکات، کە ڕێگە بە پێنج بلیۆن $ دەدات بۆ ھاوکاری ١٦ وڵات
  • ١٩٤٨ - لە پارێزگای جیجو (وڵاتی کۆریای باشوور) شتێکی وەک جەنگی ناوخۆیی ڕوودەدات، پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
  • ٢٠٠٤ - کۆمەڵێک تیرۆریست کە تاوانبار بوون بە ھێرشەکەی شاری مەدریدی ئیسپانیا گەمارۆ دران لەلایەن پۆلیسەوە لە یەکێک لە شوقەکانیاندا، لە ئەنجامدا خۆیان کوشت.
  • ٢٠١٠ - کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم جێنەرەیشنی ئایپادی ی لە وڵاتی ئەمریکا بڵاو کردەوە.

لە دایکبوون

مردنەکان

بۆنەکان

بەستەرە دەرەکییەکان