پروسیا

وڵاتێکی ئەورووپی، لە ساڵی ١٥٢٥ تا ١٩٤٧ بوونی ھەبووە

بروسیا پڕوس یان پڕووسیا (بە‌زمانی ئە‌ڵمانی: Preußen، بەزمانی کۆنی برووسیا: پغوسا Prūsa) لە بنە‌ڕە‌تدا ناوی دە‌ڤە‌ری ئە‌ڵمان نشین بوو کە دواتر ناونرا (بروسیای رۆژھە‌ڵات). ریشە‌ی پرووسیا لە ناوی دانیشتوانی (برووس) ە‌وە ھاتووە کە بە رە‌چە‌ڵە‌ک (بالتیک) ی بوون. لە ساڵی ١٢٢٥ بە دواتر بوو بە مە‌ڵبە‌ندی دە‌وڵە‌تی سوارچاکە رە‌بە‌نە‌کانی ئە‌ڵمان (Deutschordensstaat)، دواتر کرایە دوو کە‌رت، یە‌کیان لە ساڵی ١٤٦٦ە‌وە وە‌ک بروسیای شانشین خۆی ناساند و سە‌ر بە دە‌سە‌ڵاتی تاجی پۆڵۆنیا بوو. کە‌رتە‌کە‌ی تریش لە ساڵی ١٥٢٥ە‌وە، پاش وە‌لانانی پاشماوە‌ی دە‌سە‌ڵاتی سوارە رە‌بە‌نە‌کان، بە ناوی (میرنشینی برووسیا) ناسرا.[٢] لە ساڵی ١٦١٨ میرنشینی پرووسیا بووە بە‌شێک لە میرنشینی براندنبیرگی ھە‌ڵبژاردە کە لە ساڵی ١١٥٧ە‌وە دامە‌زراوە‌و لە ١٤١٥ە‌وە لە‌لایە‌ن بنە‌ماڵە‌ی خانە‌دانی ھۆھنتسولرنە‌وە حوکمڕانی دە‌کرا.

پرووسیا
Preußen (ئاڵمانی)
Prūsa کۆدی زمانی نادروست.
١٥٢٥–١٩٤٧[ئ]
[[File:|85px|alt=|ئاڕم]]
ئاڵای دەوڵەت (١٨٠٣-١٨٩٢)Coat of arms
(1701–1871)
درووشم
خودا لەگەڵمانە
Nobiscum deus
("God with us")
سروود

(1830–1840)
Preußenlied
("Song of Prussia")
شوێنی پرووسیا
شانشینی پرووسیا (سەوزی تۆخ) لە گەورەترین ئاستیدا لە ساڵی ١٨٧٠ لەناو کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیای باکوور (سەوزی کاڵ)
شوێنی پرووسیا
پایتەختکۆنیگسبێرگ (١٥٢٥-١٧٠١؛ ١٨٠٦)


بەرلین (١٧٠١-١٨٠٦؛ ١٨٠٦-١٩٤٧)

زمان(ەکان)Official:
German
ئایینReligious confessions in
the Kingdom of Prussia 1880

Majority:
64.64% United Protestant
(Lutheran, Calvinist)
Minorities:
33.75% Catholic
1.33% Jewish
0.19% Other Christian
0.09% Other
حکوومەتپادشایەتی فیۆداڵی (١٥٢٥-١٧٠١)
Absolute monarchy (١٧٠١-١٨٤٨)
Federal parliamentary
semi-constitutional monarchy (1848–1918)
Federal semi-presidential
constitutional republic (1918–1932)
Authoritarian presidential republic (1932–1933)
Nazi single-party dictatorship (1933–1945)
Allied-occupied Germany (1945–1947)
دوکداڕێژە:No bold
 - ١٥٢٥–١٥٦٨ئەلبێرت I (first)
 - ١٦٨٨–١٧٠١فرێدریک I (last)
پادشاداڕێژە:No bold
 - ١٧٠١–١٧١٣فرێدریک I (first)
 - ١٨٨٨-١٩١٨ویلھیلمی دووەم (last)
Minister-Presidentداڕێژە:No bold
 - ١٩١٨فریدریش ئیبێرت (first)
 - ١٩٣٣–١٩٤٥ھێرمان گۆرینگ (last)
سەردەمسەرەتاکانی ئەورووپای مۆدێرن تا ھاوچەرخ.
 - دووکایەتی پرووسیا١٠ی نیسان ١٥٢٥
 - یەکێتی لەگەڵ براندنبێرگ٢٧ی ئابی ١٦١٨
 - Kingdom of Prussia١٨ی کانوونی دووەمی ١٧٠١
 - Free State of Prussia٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨
 - Abolition (de facto, loss of independence)٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤
 - Abolition (de jure)٢٥ی شوبات ١٩٤٧[ئ]
دانیشتووان
 - تێکڕا ١٨١٦ [١]١٠,٣٤٩,٠٠٠ 
 -  تیکڕا ١٨٧١٢٤,٦٨٩,٠٠٠ 
 -  تێکڕا ١٩٣٩٤١,٩١٥,٠٤٠ 
دراوڕیشتالەر (تا ساڵی ١٧٥٠)
تالەری پرووس (١٧٥٠-١٨٥٧)
ڤێرینستالەر (١٨٥٧-١٨٧٣)
ھێمای زێڕی ئەڵمانی (١٨٧٣-١٩١٤)
ئەڵمانی نیشانەی کاغەز (١٩١٤-١٩٢٣)
ڕیشسمارک (١٩٢٤-١٩٤٧)
  • ١ ئەو سەرۆک دەوڵەتانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە، یەکەم و دواھەمین کەسن کە بە تێپەڕبوونی کات ھەر نازناوێکیان بەدەستەوەیە. بۆ زانیاری زیاتر سەیری بابەتەکانی تاکەکەسی دەوڵەتی پرووس بکەن (لینکەکان لە بەشی مێژوو لە سەرەوە).

٢ پۆستی وەزیری سەرۆکایەتی لە ساڵی ١٧٩٢ کاتێک پرۆسیا شانشینی بوو، ھاتە ئاراوە؛ وەزیرەکان - ئەو سەرۆکانەی لێرەدا نیشان دراون سەرۆکەکانی کۆماری پرووسن.

دواتر ناوی برووسیا گشت ناوچە‌کانی دە‌وڵە‌تی براندنبیرگی داگرت پاش ئە‌وە‌ی لە ١٧٠١دا خانە‌دانانی ھۆھنتسولرن ناوزە‌دی شای برووسیایان پێ درا. لە‌م ماوە‌یە‌دا ناوی بروسیا گۆرانکاری بنچینە‌یی بە خۆوە بینی پاش دانانی (میر فریدریکی سێھە‌م) بە پاشای شانشینی بروسیاو ناساندنی وە‌ک فریدریکی یە‌کە‌م، . ھە‌رزوو بروسیا بووە دە‌وڵە‌تێکی زلھێز لە ئە‌ورووپا و رۆڵی رابە‌رایە‌تی کردنی وڵاتە ئە‌ڵمانە‌کانی لە دە‌ست نە‌مسا (ئوتریخ) ی قە‌یسە‌رنشین دە‌رھێنا، لە ١٨٧١ ئیمپراتۆریە‌تی ئە‌ڵمان راگە‌یە‌نرا کە برووسیا بوو بە (براگە‌ورە) و بریاردە‌ر تیایدا.

پاش روخانی پادشایە‌تی لە شۆرشی تشرینی دووە‌م ١٩١٨ برووسیا کرا بە کۆماری بە‌ڵام زۆری نە‌خایاند و لە ساڵی ١٩٣٢ لە ژێر زە‌بری (گورزی بروسیا) لە‌لایە‌ن حکومە‌تە ئیمپراتۆریە‌تە‌کە‌وە ھە‌ڵوە‌شێنراوە. دە‌وڵە‌تی برووسیا لە جە‌نگی جیھانی دووە‌م کۆتایی پێ ھێنرا کاتێک ئە‌نجومە‌نی ھێزە‌کانی داگیرکە‌ری ھاوپە‌یمان ساڵی ١٩٤٧ بریاری ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی دا، ساڵی ١٩٤٩ لە سە‌ر زۆرینە‌ی خاکی پرووسیا کۆماری فیدراڵی ئە‌ڵمانیا پێکھێنراو پاشماوە‌ی خاکە‌کە‌ی (کە لە ١٨٧١دا لە ناو جغزی برووسیا دابوون) پارچە پارچە‌کراو بە‌ر دراوسێکانی ئە‌ڵمانیا کە‌وتن لە فە‌ڕە‌نساوە تا ڕووسیا.[٣]

بە‌ھا پڕوسیە‌کان

ناوی پروسیا ئە‌مڕۆ وە‌ک زاراوە‌یە‌کی مێژوویی و کە‌لتووری و جوغرافیایی بە کار دێت. (بە‌ھا بروسیایە‌کان) لە یادە‌وە‌ری زۆرینە‌ی خە‌ڵکی ئە‌ڵماندا جێگە‌ی شانازین چونکە بوون بە ھاندە‌ری درووستبوون و بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی دە‌وڵە‌تی ئە‌ڵمانە‌کان لە جیھاندا، ئە‌م بە‌ھایانە کە ھێشتا جێگە‌ی پە‌یڕە‌وکردنن بریتین لە: رێکخستنی نموونە‌یی، رێزگرتن، خۆبە‌ختکردن، پیرۆزکردنی قانوون، گوێرایە‌لی بە فە‌رمانە‌کانی دە‌وڵە‌ت، دڵ راستبوون، ئارامگرتن، راستبێژی، ئابوورە‌کردن، رێزگرتن لە کات، دوورکە‌وتنە‌وە لە لاف لێدان و لووتبە‌رزی، و خۆماندووکردن.[٤]

ناو و یادگار

کاریگە‌ری ناوو کلتووری پروسیا تا ئێستا لە زۆر لاوە بە زیندوویی ماوە‌تە‌وە سە‌رباری ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی لە ساڵی ١٩٤٧ ئە‌م زیندوو مانە‌وە‌یە لە لایە‌نی ژیانی رۆژانە‌و رۆشنبیری و وە‌رزشی وناوە بە کارھێنراوە‌کان دیارە.[٥] بۆ نموونە:

یە‌کگرتنە‌وە‌

  • بێرلین پایتە‌ختی پروسیا، لە ساڵی ١٨٧١ بووبە پایتە‌ختی نوێی دە‌وڵە‌تی نوێی ئیمپراتۆریە‌تی ئە‌ڵمانیش. ساڵی ١٩٩٠ پاش رمانی دیواری بە‌رلین و یە‌کگرتنە‌وە‌ی ھە‌ردوو بە‌ش دووبارە کرا بە پایتە‌ختی فیدراڵی ئە‌ڵمانیای یە‌کگرتوو. ئە‌نجومە‌نی فیدرال لە ھە‌مان تالاری پێشووی کۆشکی سە‌رۆکایە‌تی پروسیایە.
  • نیشانی جە‌نگی پروسیا ((خاچی ئاسنین)) بە شێوە نوێیە‌کە‌ی ئێستا ھێمایە بۆ سوپای فیدراڵی ئە‌ڵمانیا.

پارێزگاکان

  • سە‌کسۆنیا - تاکە پارێزگایە کە ھە‌مان داڵی پروسی کردۆتە دروشم. ھە‌روە‌ھا دروشمی خانە‌دانانی ھوھنتسلیرن لە دروشمی گە‌ورە‌ی بادن فورتمبێرگ خۆی نما دە‌کات.
  • ھە‌یکە‌لی ئێستای بە‌رێوە‌بردن ھە‌مان شێوازی پێشویی کارگێڕیە لە دە‌وڵە‌تی پروسیا لە رووی ھە‌رێمە‌کان وە‌ک پلە‌ی سە‌رە‌ک وە‌زیران و پارێزگاکان و قە‌زاکان.

وە‌رزش

  • زۆر لە یانە ورزشیە‌کان لە ئە‌ڵمانیا ناوی پروسیا (پرویسن) ھە‌ڵدە‌گرن، وە‌ک پرویسن مونستار،[٦] و بی ئێف سی پرویسن.
  • ھە‌روە‌ھا ناوی یانە‌ی پروسیا دۆرتموند بە شێوە لاتینیە‌کە‌ی (Borussia Dortmund) و پروسیا مونشن گلادباخ.
  • ھە‌روە‌ھا رە‌نگی فانیلە‌ی ھە‌ڵبژاردە‌ی فوتبۆڵی ئە‌ڵمانیا و درووشی دالە‌کە پێکھاتووە لە ھە‌مان رە‌نگی سپی و رە‌ش کە رە‌نگی ئاڵای پروسیا بوون بە داڵە‌کە‌وە.

ناوی شوێنە‌کان

  • ناوی شاری پرویسیش ئالدندورف لە قە‌زای میندن - لوبکە
  • ئاوایی پرویسیش شتروھن (لە ئاواییە‌کانی شاری رادن) لە قە‌زای میندن - لوبکە
  • وە‌ستگە‌ی شە‌مە‌ندە‌فە‌ری برویسن لە لونن نزیک دۆرتموند

ھە‌ڵبژاردنە‌کانی بروسیا

ئە‌نجامی ھە‌ڵبژاردە‌کانی ١٩١٩-١٩٣٣
ساڵ١٩١٩١٩٢١١٩٢٤١٩٢٨١٩٣٢١٩٣٣
کورتە‌ی ناو بە ئە‌ڵمانیناوی پارتە‌کە%کورسی%کورسی%کورسی%کورسی%کورسی%کورسی
SPDپارتی دیموکراسی کۆمە‌ڵأیە‌تی ئە‌ڵمان٣٦٬٤١٤٥٢٥٬٩١٠٩٢٤٬٩١١٤٢٩٬٠١٣٧٢١٬٢٩٤١٦٬٦٨٠
Zentrumپارتی ناوە‌ندی ئە‌ڵمان٢٢٬٣٩٤١٧٬٩٧٦١٧٬٦٨١١٥٬٢٧١١٥٬٣٦٧١٤٬١٦٨
DDP/DStPپارتی دیموکراسی ئە‌ڵمان١٦٬٢٦٥٥٬٩٢٦٥٬٩٢٧٤٬٤٢١١٬٥٢٠٬٧٣
DNVPحزبی گە‌لی نە‌تە‌وە‌یی ئە‌ڵمان١١٬٢٤٨١٨٬٠٧٦٢٣٬٧١٠٩١٧٬٤٨٢٦٬٩٣١٨٬٩٤٣
USPDپارتی دیموکراسی کۆمە‌ڵایە‌تی سە‌ربە‌خۆی ئە‌ڵمان٧٬٤٢٤٦٬٤٢٧    
DVPحزب گە‌لی ئە‌ڵمان٥٬٧٢٣١٤٬٠٥٩٩٬٨٤٥٨٬٥٤٠١٬٥٧١٬٠٣
DHPپارتی ھانۆڤە‌ری ئە‌ڵمانی٠٬٥٢٢٬٤١١١٬٤٦١٬٠٤٠٬٣١٠٬٢٢
SHBLDدیموکراتخوازانی وە‌رزێر و جوتیارانی شلیسڤیگن و ھۆلشتاین٠٬٤١     
KPDحزبی کۆمۆنیستی ئە‌ڵمان ٧٬٥٣١٩٬٦٤٤١١٬٩٥٦١٢٬٣٥٧١٣٬٢٦٣
WPپارتی رایخ بۆ چینی ناوراست ١٬٢٤٢٬٤١١٤٬٥٢١  
Polenپارتی پۆڵۆنی ٠٬٤٢٠٬٤٢   
NSFPحزبی نە‌تە‌وە‌یی کۆمە‌ڵایە‌تی ئازاد  ٢٬٥١١   
NSDAPپارتی کرێکارانی نە‌تە‌وە‌یی کۆمە‌ڵایتی ئە‌ڵمان (نازی/ ھتلە‌ر)   ١٬٨٦٣٦٬٣١٦٢٤٣٬٢٢١١
CNBLپارتی جوتیاران و گوندنشینانی نە‌تە‌وە‌یی مە‌سیحی   ١٬٥٨  
VRPپارتی رایخ بۆ دادوە‌ری و گە‌شە‌سە‌ندن   ١٬٢٢  
DVFPپارتی ئە‌ڵمانیای جە‌ماوە‌ری ئازاد   ١٬١٢  
CSVDراژە‌ی گە‌لی کۆمە‌ڵایە‌تی مە‌سیحی    ١٬٢٢٠٬٩٣
رێژە‌ی کە‌متر لە ١٠٠ % دە‌گە‌ڕێتە‌وە بۆ ئە‌و پارتانە‌ی کە لە پە‌رلە‌مان نوێنە‌رایە‌تی نە‌کراون.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکاج


سەرچاوە دەرەکییەکان


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found