پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشور

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی قەتەر بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەم دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکە پشتڕاستکرایەوە. هەتا ١٩ی شوبات ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بۆ ٢٠ کەس زیادی کرد و لە ٢٠ی شوبات دا بۆ ٥٨ کەس. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی (دەزگای دەستبەسەرداگرتن و ڕێگەگرتنی نەخۆشییەکانی کۆریا - KCDC ) هەتا ٢١ی شوبات کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتبووە ٣٤٦ کەس.[١]

لە ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، کۆبوونەوە جەماوەرییە بەکۆمەڵەکان لە شارە تووشبووەکان دا هەڵپەسێردران و نزیکەی ٣٠٠ سەرباز لە شاری دایگۆ خرانە ژێر کەرەنتینەوە. لە ٤ی شوبات دا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کۆریای باشور قەدەغەی هاتنەناوەوەی کەسانی بیانی دەکرد کە لە ناوچەی هوبێی وڵاتی چینەوە دەهاتن.[٢]

هەتا ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆریای باشور خاوەنی ١٠٫٤٢٣ باری تووشبوون و ٢٠٤ باری گیانلەدەستدان بوو وە هەروەها ئەنجامدانی پشکنین بۆ زیاد لە ٤٩٤٫٧١١ هاوڵاتی. ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە %١.٩٥ بوو کە نزمترە لە ڕێژە جیهانییەکەی لەلایەن (ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی - WHO )ەوە دانراوە بە %٤.٣٤ .

لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دروستکەری ئۆتۆمبێلی کۆریی (کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی هیوندای - Hyundai Motor Company ) کارگەکانی داخست و بە بەراورد بە مانگی شوباتی ساڵی پێشووتر هەناردەکردنەکانی بەڕێژەی %٢١.٤ کەمی کردبوو. بەهۆی لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی ڤایرۆسەکەوە حکومەت هەستا بە دابینکردنی ١٣٦.٧ ملیار وۆن بۆ حکومەتە ناوچەییەکان وەك یارمەتی و پشتگیری دارایی و هەروەها ڕێکخستنی کڕینی دەمامکی دەموچاو و کەرەستە خۆپارێزییەکانی دیکە.[٣]

گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە

لە هەوڵەکانی دا بۆ ڕووبەروبوونەوە و گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە کۆریای باشور هەستا بە لێکدانی ڕێکاری پشکنین و بەدواداچوونی بەرکەوتەی نەخۆشەکان.  پێویستە لەسەر کەسانی تووشبوو کە بچنە ئەو شوێنی کەرەنتین و پەناگانەی حکومەت بۆ دابین کردون وە زانیارییەکانی ناو مۆبایل و کارتی بانکەکانیان بەکاردەهێنرێت بۆ بەدواداچوون و دەستنیشان کردنی هاتووچۆکانی پێشووتریان و ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵیان دا. ئەو کەسانەی دەستنیشان دەکرێن بەرکەوتەیان هەبووبێت لەگەڵ کەسی تووشبوودا لەڕێ مۆبایلەکانیانەوە ئاگادریی وەردەگرن.

بە پێی زانای ڤایرۆس (چون بیونگ چول) لە زانکۆی کۆریا، ئەو نەخۆشانەی مەترسییەکی زۆریان لەسەرە و خاوەنی نەخۆشی درێژخایەنن بە پێشینەیی دادەنرێن بۆ وەرگرتن و خەواندنیان لە نەخۆشخانەکان وە ئەو نەخۆشانەی خاوەنی نیشانەی کەمترن دەنیردرێن بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە بۆ چاودێری کردن و وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی. ئەو نەخۆشانەی چاکبوونەتەوە و دوو جار ئەنجامی پشکنینەکانیان نەرێنی دەردەچێت لە نەخۆشخانە دەبرێنە دەرەوە. هەروەها ئەو خزمی نزیکی کەسە تووشبووەکان کە بێ نیشانەن یان نیشانەی کەمیان لەسەر دەرکەوتووە و توانای جەستەیی ئەوەیان هەیە خۆیان پلەی گەرمی لەشییان بپێون و خێزانەکانیان خاوەنی هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نین، پێویستە لەسەریان بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆیان کەرەنتین بکەن. دەستەی چاودێری ناوچەکە لە رۆژێك دا دوو جار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل کەسی کەرەنتینەکراودا دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی لە شوێنی کەرەنتینی خۆی دا ماوەتەوە و پرسیاریشیان لێ بکەن دەربارەی نیشانەکانیان.[٤]

ئەو کەسانەی داواکراوە لەسەریان خۆپارێزی بکەن و خۆیان کەرەنتین بکەن دەبێت بەرنامەیەك دابەزێنە ناو مۆبایلەکانیانەوە کە ناوەندە حکومییەکان ئاگاراد دەکاتەوە ئەگەر کەسەکە شوێنی کەرەنتینەکەی بەجێهێشت و سەرپێچیەکەرانی ئەم بڕیارە سزای  دارایی دەدەرێن بەبڕی ٢٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

پشکنین

لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوبات دا کۆشکی شین (نووسینگەی بەرێوبردن و ماڵی فەرمی سەرۆك کۆماری کۆریای باشور) هەستان بە ڕاگەیاندنی بارودۆخی پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشور لەڕێی بەراوردکردنی ڕەوشی وڵاتەکە لەگەڵ هەردوو وڵاتی ویلایەتە یەگکرتووەکانی ئەمریکا و یابان. کە هەتا ٢٨ی شوبات ژمارەی پشکنینە ئەنجامدراوەکان ٢٦ هێندە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ١٢٠ هێندە لە وڵاتای یابان بەرزتر بوو. کۆی ژمارەی پشکنینەکان لە کۆریای باشور ٥٣ هەزار بوو لە کاتێك دا لە یابان  ٢٠٠٠ و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ٤٤٠ بوو.[٥][٦]

سەرچاوەکان