ڕووتەخت

لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. مەبەست لەوەی کە دەوترێ «بێبڕانەوە گەورەیە» ئەوەیە کە لەسەر یەک دانە ڕووتەخت ھەرچی بچیتە پێشەوە ھەرگیز ناگەی بە لێوارەکانی.

دوو ڕووتەختی یەکتربڕ لە واڵاییی ٣-ڕەھەندیدا

کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە.

ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە.

ھاوکێشەی ڕووتەخت

شێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە:

لێرەدا خاڵێکی دڵخواز لە ڕووتەختەکە و ھاوکۆلکەکانی ، ، ، (پاڕامێترەکانی ڕووتەخت) ھەندێک نەگۆڕن بۆ پێناسە و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ڕووتەخت.

دووری نێوان خاڵ و ڕووتەخت

دووریی نێوان خاڵی و ڕووتەختی لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە:

سەرچاوەکان