ڤیڤیان لی

ڤیڤیان مارلی ھارتلی ناسراو بە ڤیڤیان لی (٥ی تشرینی دووەمی ١٩١٣–٨ی تەممووزی ١٩٦٧) خانمەکتەرێکی شانۆ و فیلمی بەریتانی بوو. لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، دوو جار بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار. ئەو بە بەرجەستەکردنی کارەکتەر سکارلێت ئۆ'ھارا لە فیلمی (Gone with the Wind) ھەروەھا بلاننچی دوبۆیس لە فیلمی (A Streetcar Named Desire)، لە ساڵانی ١٩٣٩ و ١٩٥١، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[١][٢][٣] ڤیڤیان لە شانۆی وێست ئێندی لەندەنن و برۆدوەی نیویۆرک نواندنی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی برۆدوەی (Tovarich)، خەڵاتی تۆنی پێدرا.

ڤیڤیان لی
بە ئینگلیزی: Vivien Leigh
لەدایکبوون٥ی تشرینی دووەمی ١٩١٣
Darjeeling، ھیندستان
مردن٨ی تەممووزی ١٩٦٧(١٩٦٧-٠٧-٠٨) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
Eaton Square، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونVivian Mary Hartley
ھۆی مەرگسیل
باوکErnest Richard Hartley
ھاوسەرلۆرنس ئۆلیڤیە، Herbert Leigh Holman
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)John Merivale
منداڵSuzanne Farrington
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر
پەروەردەRoyal Academy of Dramatic Art، Woldingham School، Loreto Convent
دەستپێکی چالاکی١٩٣٥
باری تەندرووستیسیل، پەشێویی دووجەمسەری
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Tony Award for Best Actress in a Musical، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

دوای تەواوکردنی بەشی دراما، ڤیڤیان لە ساڵی ١٩٣٥ دەستی کرد بە نواندن لە شانۆ و فیلم، لەو ساڵەدا (The Green Sash) بووە یەکەم شانۆی ئەو، ھەروەھا (Things Are Looking Up) بووە یەکەم فیلمی سینەمایی بۆ ڤیڤیان لی. لە سەرەتادا بە ڕۆڵی کورت دەرکەوت، لە ساڵی ١٩٣٧ بەبەشداربوونی لە فیلمی ئاگر بەسەر ئینگلتەڕا (Fire Over England) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت.

ڤیڤیان لە ماوەی ژیانیدا تووشی ئاڵۆزیی دووجەمسەری و دەردەباریکە ھاتبوو، لە تەمەنی لاویدا، کە بەھۆی نەخۆشی دووەمیان لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٤]

وێڕای ئەوەی لە چەند ساڵێک بێ بەرھەم و فیلم بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ڤیڤیان ناوی لە ڕیزبەندی ١٦ەمین لە پێرستی مەزنترین خانمەئەکتەرانی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک ھات.[٥]

سەرچاوەکان